چاودێرانی سیاسیی: ڕێكکه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی زامنی سه‌ركه‌وتنی ڕێفراندۆم و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه
__2017_08_09_h14m57s1__HK.jpg)
سلێمانی-KDP.info- چاودێرانی سیاسیی و ماموستایانی زانكۆ دەڵێن، ڕێكکه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی، زامنی ئارامیی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه.
ڕۆژی 8ی مانگ پارتی و یه‌كێتی له ئاستی باڵادا له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر، له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی كوردستان و پرۆسه‌ی ڕێفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆ بوونه‌وه و پاش كۆبونه‌وه‌كه‌یان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا، به‌ڕێزان، (نێچیرڤان به‌رزانی)، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و، (مه‌لابه‌ختیار)، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایانگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشیان کردووە. (مه‌لابه‌ختیار) گوتی، پارتی و یه‌كێتی ڕێکكه‌وتنێكی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌رپرسی لقی ئابووریناسانی سلێمانی، (نه‌وزاد شێخ دلێر) به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''ئێستا ڕێكکه‌وتنێکی نوێ له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا زه‌روره‌ته و، پێویسته حوكمڕانیی كوردستان بخرێته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆی و ئه‌و دوو حزبه ده‌توانن چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكەن، بۆیه من وه‌ك ئابووریناسێك گه‌شبینم به نیزیكبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی.''
(شێخ دلێر) گوتی: ''من پێم وایه، ڕێكکه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی به‌دوای خۆیدا خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ده‌هێنێته ئاراوه، بۆیه هاووڵاتییان خۆشحاڵ ده‌بن به نیزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی.
ئه‌و ئابووریناسه‌ی سلێمانی گوتیشی: "ڕێكکه‌وتنی ستراتێژیی پارتی و یه‌كێتی به حزوری (سه‌رۆك بارزانی) و (سه‌رۆك تاله‌بانی)، ئاسایشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان هێنا، بۆیه دڵنیام به ڕێكکه‌وتنی نوێی پارتی و یه‌كێتی دووباره هه‌موو كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كانی كوردستان چاره ده‌بن و قۆناخی نوێ له كوردستان له‌دایك ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌م دوو حزبه ده‌چنه ژێر باری ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.''
لای خۆیه‌وه، (ئه‌فراسیاو حەمه‌ساڵح)، چاودێری سیاسی، بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''به نیزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، به ته‌بیعه‌تی حاڵ كێشه‌كانی وڵات خاو ده‌بنه‌وه و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن و، هه‌نگاوی یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌ییی كوردستان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكاری پارتی و یه‌كێتی بن، تا بتوانن به هه‌موو لایه‌ك، به‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی كوردستاندا زاڵ بن.''
(حەمه‌ساڵح) گوتیشی: ''ڕیكکه‌وتنی نوێی پارتی و یه‌كێتی و چوونه‌ژێر باری ڕێفراندۆم له لایه‌ن ئه‌م دوو حزبه‌وه، زامنی سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه من گه‌شبینم به ڕێكکه‌وتنی نوێی ئه‌و دوو حزبه، كه به ته‌جرەبه ڕێكکه‌وتنی ستراتێژیی یه‌كێتی و پارتی، كوردستانی برده قۆناخێكی پرشنگداره‌وه، بۆیه بە ئه‌م ڕێكکه‌وتنە نوێیەشیان، كوردستان زیاتر سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.''
(سۆران سێوه‌كانه‌یی)، شاره‌زای گرووپه توندڕه‌وه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ڕێكکه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی گرینگه، بۆ بارودۆخی ئێستا‌ی كوردستان، پێویسته ئه‌و ڕێكکه‌وتنه فراوان بكرێت بۆ حزب و لایه‌نه‌كانی تری كوردستان، چونكه ئێستا‌ی كوردستان یه‌كبوون و یه‌كگوتاریی سیاسی ده‌خوازێت''.
(سێوه‌كانه‌یی) گوتیشی: ''پێویسته پارتی و یه‌كێتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێک بکەون و ئەم ڕیكکه‌وتنەش له‌سه‌ر كێشه سیاسییه‌كان و به‌هێزكردنی ده‌نگی (به‌ڵێ) بۆ ڕێفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت، پێویستیشه داوا له حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكه‌ن، بێنه به‌ره‌كه‌یانه‌وه، هه‌رحزبێكیش به‌م ڕێكکه‌وتن و لێكنیزیكبوونه‌وه‌یەی پارتی و یه‌كێتی ڕازی نه‌بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستا‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه میلله‌ت لێیان قبووڵ ناكات و سزایان ده‌دات.''
ناوبراو گوتیشی: ''دڵنیام ڕێكکه‌وتنی نوێی ئه‌و دوو حزبه سه‌ركه‌توو ده‌بێت، زه‌رووره‌تیشه و بڕیارێكی له جێگه‌ی خۆیدایه، كه به ڕای من هه‌میشه زه‌رووره پارتی و یه‌كێتی ڕێكکه‌وتن و لێكنیزیكبوونه‌وه‌یان هه‌بێت.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




