٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەروێز ڕەحیم: هەنگاوی ئاشتیخوازانەی كوردستان، گەرەنتی و پاڵپشتییە بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، سەردانی شاندی کورد بۆ بەغدا و گفتوگۆ لە بارەی پرۆسەی ریفراندۆمەوە بە پێویست دەزانێت وم پێی وایە سیما و هەڵسوکەوتی ئاشتیانەی کورد، دەبێتە گەرەنتی و پاڵپشتی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان.

 

دوێنێ دووشەممە، ئەنجوومەنی باڵای ڕییفراندۆم بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی هەرێمی وکردستان کۆ بووەنەوە و، بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوستان لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و، ئەجێندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.

 

(پەروێز رەحیم) مامۆستای زانستە سیاسییەکان، لە زانکۆی سەڵاحەددین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی سەردانیکردنی شاندێکی باڵای ریفراندۆم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، گوتی: "سەردانی شاندەکە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لە بارەی ریفراندۆم پێویستە و یەکێکە لەو میکانیزمانەی، کە جێگەی پەسەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت لە رێگەی بەغدایە".

 

 ئەو بە ئەستەمی دەزانێت بەغدا رازی ببێت، پێشی وایە هەر ناسەقامگیرییەک لە عێراقدا روو بدات، کورد دەتوانێت بە ڕای گشتی و لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی بڵێت: "کە هەموو رێگایەکی ئاشتیانەی گرتووەتە بەر، بەڵام بەغدا رازی نەبووە، لەمەڕ هەر ئەگەرێکی ناهەموار لە لایەن بەغدا رووبەڕووی کورد ببێتەوە، (پەروێز رەحیم) گوتی: "مەبدەئی پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە، وا دەکات هەموو وڵاتان بێنە سەر خەت، چونکە ئەوکات دەبێتە کێشەی دوو نەتەوە"، روونیشی کردەوە لە روانگای نێودەوڵەتییەوە قورس لە سەر ئەو لایەنە دەکەوێت، کە پەنا بۆ توندوتیژی دەبات."

 

ناوبراو ئاماژە بە هەنگاونانی ئاشتیانەی کورد لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەکات و دەڵێت: "هەنگاوەکانی کورد بۆ پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەو پرسە، سیمای ئاشتیخوازانەی کورد پیشانی جیهان دەدات"، گوتیشی: "ئەو سیما و هەنگاوە ئاشتیخوازانەی کورد، دەبنە گرەنتی و پاڵپشتی بۆ ریفراندۆ و سەربەخۆیی کوردستان".

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار