زهوی بهسهر كهسوكاری شههیداندا دابهش دهكرێ

هەولێر-KDP.info- وەزیرەکانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون و شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایانگەیاند، بەم زووانە شوققە و زەویی نیشتەجێبوون بەسەر خانەوادەی شەڕی تیرۆریستانی داعشدا دابەش دەکرێ و ئامادەکاری کراوە.
لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ دووسەممە ساز درا، وەزیرانی شارەوانی و كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان، ڕایانگەیاند، پشتبەستوو بە لیستی ناوی شەهیدانی شەڕی داعش کە لە لایەن وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانەوە ئامادە کراوە، لەو شوێنەی شوققەی ئامادە هەیە و، لە شوێنەکانی دیکەش پارچەیەک زەویی نیشتەجێبوون دەدرێ بە خانەوادەی شەهیدان.
ئەم ڕاگەیاندەنە پاش کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی شارەوانی و كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانە، کە تێیدا باس لەوە کراوە، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئەو یەكەی نیشتەجێیانەی دروستی كردوون و، تا ئێستا خزمەتگوزارییان بۆ نەچووە، هێشتا نەتوانراوە دابەش بكرێن، وەزارەتی شارەوانی رەزامەندی دەربڕیووە كە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ ئەو یەكانە دابین بكات، ھەروەك بڕیارە ژمارەیەك لەو یەكانە بەسەر كەسوكاری شەھیدانی شەڕی داعش دابەش بكرێن.




