حکوومەت بەم مەرجە لە باجدەران خۆش دەبێت

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانوبەرەی میری، ڕایدەگەیێنێ، کە لەو ماوەی بۆیان دیاری کراوە باجەکانیان بدەن، لە سزا و سووی کەڵەکەبووی سەریان بە هۆی نەدانی باجەوە خۆش دەبن.
وەک لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکدا هاتووە، کە وێنەیەکیان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردووە، "ئەو بڕیارە بە پشتبەستن بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران (نێچیرڤان بارزانی)ـیە، کە بە ژمارە ١١٥ی بەرواری ١٩-٧-٢٠١٧ لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە و وێنەی بۆ هەر یەکە لە وەزارەتی دارایی و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان چووە، تاوەکو رێکاری پێویست بۆ ئەو بڕیارە بگیرێتە بەر."
لەمەڕ وادەی دانی ئەو باجەی لە سەر هاووڵاتییانە، راگەیەندراوەکە ئاماژەی بە رێککەوتی ١-٨-٢٠١٧ کردووە، ئەو بڕیاری لێخۆشبوونە بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، هاوکات دوای ئەو وادەیە، لە قازانج و سووی هاووڵاتیان خۆش نابن، کە لە میانەی نەدانی باج لەسەریان کەڵەکە بووە.
خێڵان بەختیار








