رەوەندی كورد لە ئەورووپا، پشتیوانیی خۆیان بۆ ریفراندۆم دەردەبڕن

هۆڵەندا-KDP.info- تا دێت كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان، پشتگیریی زیاتری ئەم پرۆسەیە دەكەن و، كوردانی تاراوگەیش بە فێستیڤاڵ، پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆم دەردەبڕن.
(حەسۆ هورمی) سەرۆكی دەزگای ئێزدی و ئەندامی رێكخەری فێستیڤاڵەكە لە بەشی هۆڵەندا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "لە ٢٦ـی ئەم مانگەوە فێستیڤاڵێكی گەورە بۆ رەوەندی كوردی لە ئەورووپا لە شاری كۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و، پشتگیری بۆ ریفراندۆم دووپات دەكەنەوە، ئێمەیش بۆ جیهانی دەسەلمێنین كە دەمانەوێت سەربەخۆ بین و، ببینە خاوەنی دەوڵەت".
وەك (هورمی) گوتی، رەوەندی كوردی كە لە ملیۆنێك كەس زیاترن و زۆربەیان لە ئەڵمانیا، هۆڵەندا و چەندین وڵاتی دیكەن، داوای ئەوە دەكەن ریفراندۆم بكرێتە میكانیزمێكی بەهێز و پشتگیرییەكی باشی بۆ كۆ بكەنەوە و، بە دەنگی (بەڵێ) بۆ جیهان بیسەلمێنن كە گەلی كورد چەندە تامەزرۆی سەربەخۆییە.
كاروان باعەدری




