لە ئەورووپا، فێستیڤاڵى پشتگیریكردن له ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ساز ده‌كرێت
__2017_08_06_h11m17s52__RM.jpg)
هۆڵه‌ندا-KDP.info- به‌رپرسى رێكخراوى یه‌كێتى لاوان و قوتابیانى كوردستان له وڵاتى هۆڵه‌ندا ڕایده‌گه‌ینێت، ڕه‌وه‌ندى كوردى له وڵاتى ئه‌ڵمانیا 26 ى ئه‌م مانگه فیستیڤاڵى پشتگیرى كردن له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان سازده‌كه‌ن.
(گوهدار لوقمان بۆتانى) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی، "ڕۆژى 26ـى ئه‌م مانگه له‌شارى كۆڵنى وڵاتى ئه‌ڵمانیا رێكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى كوردى له ئه‌ورووپا و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵده‌ستن به سازكردنى فیستیڤاڵى پشتگیرى كردن له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان"، دەشڵێت، لە پێناو به‌شدارى كردنى كوردستانیان له ته‌واوى وڵاتانى ئه‌ورووپا ئاماده‌كارى پێویست كراوه، تاوەکو به‌شدار بن له فیستیڤاڵى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان.
(بۆتانى) گوتیشی، "پشتگیریكردن لە ریفراندۆم ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە و پێویستە دەنگ بە بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم بدەین"، ئەوان وەک ڕه‌وه‌ندى كوردى و رێکخراوی یەکێتی قۆتابیان و لاوانی کوردستان، لە ته‌واوى ئه‌ورووپا خۆیان بۆ فیستیڤاڵەکە، ئامادە کردووە، "بۆ ئەوەی بە زۆرینە بەشداری لە فیستیڤاڵی پشتگیری لە رێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بکەین، گوتیشی، لەگەڵ هەڤاڵانمان خۆمان ئامادە کردووە و دڵنیاشین کە زۆرینه‌ی کوردستانیانی دانیشتووی ئەوروپا لە رۆژێکی ئەوها گرنگدا، ئامادە دەبن.
نەشوان بەرزنجی




