٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ سەمیر فەیلی: خەونی سەدان ساڵەی فه‌یلییه‌كان دەوڵەتی کوردستانه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا-KDP.info- یەکێک لەشێخەکانی کوردانی فەیلی لەبەغدا دەڵێت، ھەڕەشەکان نامانترسێنن و پاشگەزمان ناکەنەوە لەبەشداری کردن لەپرۆسەی ریفراندۆم و بەشداری ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دەکەین، چونکە خەونی سەدان ساڵەی ئێمە دەوڵەتی کوردستانه‌. 
 
(شێخ سەمیر فەیلی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی، "پێشتر کاتی دیاریکردنی وادەی ریفراندۆم ٢٥/٩ی ئەمساڵ ھەڕەشە لەکوردانی فەیلی دەکرا، بەڵام دوای ئەوەی ئێمەش دەنگمان ھەڵبڕی و زانیان ئێمە لەسەر ھەڵوێستی خۆمان سورین بۆ بەشداری کردن لە ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، لەئێستادا ھەڕشەکان نەماون.
 
(فەیلی) گوتیشی، "ھەڕەشە کردن لەکوردانی فەیلی بۆ ئەوەی لە بەشداریکردن لەپرۆسەی ریفراندۆم پاشگەزبینەوە ھیچ کاریگەری نابێت لەسەر ئێمە و نامانترسێنێت، بۆ ئەوەی لەوبڕیارەی خۆمان پاشگەزبینەوە، ئێمەش بڕیاری خۆمان داوە و بەشداری لە ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دەکەین.
 
(فەیلی) ده‌شڵێ، "کوردان سەدان ساڵە خەبات و قوربانی دەده‌ن بۆ سەربەخۆیی، بۆیە ئێمەش وەکو کوردانی فەیلی خەونی ئێمەیە دەوڵەتی کوردستان و ھەرێمی کوردستانیش مافی خۆیەتی خاوەن دەوڵەتی خۆی بێت.
 
بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار