چالاكوانانى رۆژئاوا، هه‌ڵمه‌تێكیان ڕاگه‌یاند.. به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیى و نه‌خێر بۆ ژێرده‌ستەیی

دهۆك-KDP.info- چالاكوانێكى رۆژئاواى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت: ئه‌مرۆ هه‌ڵمه‌تێكى پشتیوانیكردن بۆ سه‌رخستنى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ست پێ دەکات.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، له رێککەوتی 25 ى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ، كوردستانیان له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكوورى كوردستان چالاكى و هه‌ڵمه‌تى جۆراوجۆریان بۆ پشتیوانى كردنى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێ كردووه، تا دێت چالاكییەکانیش به‌رفرا‌وانتر ده‌بێن.
چالاکوانێكى رۆژئاواى كوردستان بە ناوی (عارف حه‌به‌شى)، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی راگەیاند: "وه‌كو چالاكوانانى رۆژئاواى كوردستان، له باشوورى كوردستان ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكى پشتیوانى كردن له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دەکەین"، دەشڵێت سۆز و بەڵێن به خوێنى خۆیان وه‌كو چالاكوانان دەدەن، کە پشتیوانى له سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بكه‌ن، داواش له ته‌واوى كوردستانیان دەکەن له رۆژى 25 ى ئه‌یلوول، به‌یه‌ك ده‌نگ به‌ره‌و سندووقه‌كانى ده‌نگدان بچن و بڵێن "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و نه‌خێر بۆ ژێرده‌ستەیى".
ئه‌و چالاكی و هەڵمەتانەی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم لە لایەن چالاکوانانی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپاش دەدرێت، وەک (عارف) ئاماژەی پێ دەدات، "نه‌ك ته‌نیا ئێمه‌ى چالاكوانانى رۆژئاوا كه له باشوور ده‌ژین به‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌ستاوین، به‌ڵكو چالاكوانانى ئێمه له ئه‌ورووپا، هه‌روه‌ها له رۆژئاواش له عه‌فرین، تا دێریك، په‌یوه‌ندیمان كردووه و هه‌موویان ئاماده‌ن بۆ پشتگیرى كردنى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ئێمه، كار ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانى كردن له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان".
ئەو چالاکوانەی رۆژئاوای کوردستان لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا گوتیشی: "ئامادەین به خوێن پشتیوانى له سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بكەین".
نه‌شوان به‌رزنجى




