تاریق نووری: بە هۆی پلەی گەرمییهوه، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی گڕی گرتووە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی فەرماندەییی زێرەڤانی گڕی گرتووە و زیانی گیانی نەبووە.
لیوا (تاریق نووری)، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شاری ھەولێر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نێو بارەگایەکی فەرماندەییی زێرەڤانیدا گڕی گرت و بووە ھۆی ئەوەی ئاگر لە کۆگاکەی زێرەڤانی بکەوێتەوە و ھەندێک لەو چەک و تەقەمەنییانە بتەقنەوە، بەڵام خۆشبەختاتە ڕووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە و تەنیا زیانی ماددیی ھەبووە.''
قائید میرۆ




