٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. ئەمڕۆ کەمپینێک بۆ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى رادەگەیه‌نێ

سەرچاوە: KDP.info
 
سلێمانى-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، خەڵکی سلێمانی و ھەڵه‌بجە و گەرمیان دوای ئەو ھەموو قوربانیەی لەماوەی ١٠٠ساڵی رابردوو داویانە ئێستا ویژدانیان ئەوە قبوڵ ناکات لەسەر سندوقی دەنگدان بەنەخێر بۆ سەر بەخۆیی دەنگ بدەن، دڵنیاشم ھەموو خەڵکی کوردستان لەگەڵ سەربەخۆیی دایە، بەڵگەش بۆ قسەکانم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕیارە ئەمڕۆ کەمپینێک بۆ سەربەخۆیی لەسلێمانی رابگەیندرێت.
 
(فارس نەورۆڵی) چاودێری سیاسی و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سلێمانی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەو ناوچانەی سنووری سلێمانی بەدرێژایی مێژوو لەخەبات و قوربانیدان بووە و پێمان وایە لە٢٥/٩ویژدانی خۆی ئازار نادات، چونکە بیر لەوەدەکەنەوە ١٠٠ساڵە قوربانی دەدەین لەپێناو سەربەخۆیی و ئێستا کوردستان دەرفەتی بۆھاتۆته‌ پێش و خەڵکی ئەوناوچانەش بە بەڵێ بۆ ریفراندۆم دەنگی خۆیان دەدەن.
 
(نەورۆڵی) گوتیشی، "ئەمڕۆ لەسلێمانی کۆمەڵێک رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و ئاین زاکانی و زەردەشتی و کاکەیەکان کەمپینێک بۆ بەڵێ بۆ ریفراندۆم رادەگەینن.
 
چاودێری سیاسییه‌ ده‌شڵێ، ئەگەر لایەنەکان خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ ئەوپرۆسەیە خەڵکی خۆی لەگەڵ پرۆسەی ریفراندۆمە، چونکە ناکرێت ھەڵه‌بجەیەک پێنج ھەزار قوربانی ھەبێت و گەرمیانیەک ١٨٢ھەزارکەسی لێ ئەنفال کرابێت و لەسلێمانی ئەو ھەموو قوربانیە و ئەمنەسورەکە دژی ریفراندۆم بێت، بۆیە خەڵکی ھەرێمی کوردستان پشتگیری لە ئەوپرۆسەیە دەکەن و ئەو دەنگانەش دژن زۆر نین وکەمن.
 
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار