پیری زه‌ردەشتییەکان: به خوێن پارێزگاری له ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین

سلێمانى-KDP.info- پیری زه‌رده‌شتیه‌كانی كوردستان ده‌ڵێت، نه‌ته‌وه‌ی كورد كێشه‌ی خاكی هه‌یه، ئێمه وه‌ك زه‌رده‌شتیه‌كان ئاماده‌ین به‌خوێن به‌رگری له ده‌وڵه‌تی كوردستان بكه‌ین، هه‌موو خاكی داگیركراومان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و جوگرافیایەی كه له‌لایه‌ن داگیركەرانه‌وه لێمان زه‌وت كراوه.
(پیر لوقمان) پیری زه‌رده‌شتیه‌كانی كوردستان کە دانیشتووی شاری سلێمانییە، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "ئێستا هەلێکی باش هاتۆتە ئاراوە کە لە وادەی پڕۆسەی ریفراندۆمدا دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان بدەین، تا لە ژێر سایەیی ئاڵای دەوڵەتی کوردستاندا تێکڕای ئەدیانەکان بە ئارامی بژین".
پیری زەردەشتییان پێی وایە گه‌لی كوردستان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی كوردی دامه‌زرێنین، ده‌بێت خاكمان ڕاست بكه‌ینه‌وه، "كاتی دامه‌زراندنی عێراق سێ ولایه‌ت بووه، كه ولایه‌تی مووسڵ، پێشتر ولایه‌تی شاره‌زوور بووه، له سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان ناوه‌نده‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ مووسڵ، بۆیه ئه‌بێت ئێمه له‌م ڕێفراندۆمه، ئه‌و خاكه ڕاست بكه‌ینه‌وه و ده‌وڵه‌تی كوردستانی له‌سه‌ر بنیات بنێن."
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی عێراق دروست بووه، هه‌میشه حكومه‌ته‌كانیان كاریان بوه‌ته جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد، "مێژووییان دیاره چ غه‌درێكیان له گه‌له‌كه‌مان كردووه." هەر بۆیەشە ناوبراو پێی وایە، مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌میشه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی و دووباره بوونه‌وه‌ی جینۆسایدكردنین، گوتیشی، "لە بەهێزی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر نا حكوومه‌تی عێراق بێ یه‌ك و دوو هه‌وڵی داگیركردنه‌وه‌ی خاكمان ده‌دات."
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەر پێکەوە ژیانی ئاشتیانە گوتی، "ئێمه‌ی زه‌رده‌شتی باوڕمان به كورد بوون هه‌یه به هه‌موو ئه‌و ئاین و ئاینزا و نه‌ته‌وانه‌ی له‌م نیشتیمانه ده‌ژین، ده‌بێت هه‌موان به یه‌ك ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بده‌ین، تا له ژێر ئاڵای كوردستان به یه‌كه‌وه وه‌ك برا بژین"، ئاماژە بەو هەلە مێژووییەش دەدات کە ئێستا بۆ گەلی کوردستان هاتۆتە ئاراوە، تا بتوانێت له سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆیدا ده‌وڵه‌تی كوردستان دابمه‌زرێنێت.
(پیری زەردەشتیان) ئاماده‌یی خۆیانی وەک زەردەشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە به خوێن پارێزگاری له ده‌وڵه‌تی كوردستان بكه‌ن، "ڕۆژی 25ـی ئه‌یلول له سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، وه‌ك زه‌رده‌شتیه‌كانی كوردستان دەنگ بە بەڵێ دەدەین"، دەشڵێت، "هه‌ر لایه‌نێك هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بنێت، بە خوێن پشتگیری ده‌كه‌ین."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




