٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن٥٠ھەزار کەس دادەمەزرێنێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوه‌بەری گشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەھەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، لەسەره‌تای مانگی دابێ کۆمسیۆن ٥٠ھەزارکەس بۆ بەرێوەچوونی ڕۆژی ڕیفراندۆم دادەمەزرێنێت، کە کاری ئەوان چاودێریکردنی سندوقی دەنگدان دەبێت.
 
(کاروان جەلال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم ٥٠ھەزار کەس لەسەر بودجەی کۆمسیۆن بۆ ماوەی یەک مانگ دامەزرێنێت و بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو دامەزاندنەکە دەستپێبکات.
 
(جەلال) گوتیشی، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم ١٧ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە، کە لەوانە شەش ملیۆن دۆلاری خەرج کراوە و ئەوەی دیکەش ماوە خەرج بکرێت، دامەزراندنی ئەوکەسانەش لەسەر بودجەی کۆمسیۆن دەبێت.
 
بەڕێوه‌بەری گشتی کۆمسیۆن ده‌شڵێ، "دامەزراندنی ئەوکارمەندانە بەشێوەی کاتی دەبێت و بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاکان کارمەند دادەمەزرێنین، چونکە بۆ ھەر وێستگەیەک پێنج کارمەندى دەبێت و بەڕێوەی دەبن.
 
(کاروان جەلال) زیاتر گوتى، "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی بەردەوامە لەئامادەکاریەکان و بۆکردنەوەی ئۆفیسی ناوچەکوردستانیەکانیش چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئەوناوچانە دەکەین.
 
بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار