شنگال.. پەکەکە كهسێكى كوشت و یهكێكیشى بریندار كرد
__2017_01_05_h16m31s35__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- پەکەکە لەسنووری شنگال تەقە لەدوو کوردی دیکەی سنووری زوممار دەکەن و یەکێکیان گیان لەدەست دهدا و ئەوەی دیکەش بریندارە، کە ئەو دوو کەسە کاری بازرگانیان دهكرد، پەکەکەش تەقەی لێکردوونە و ئۆتۆمبێل و پارە و کەل و پەلەکانیشیان لێ بردوون.
(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی لیژنهى ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەزوممار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "دوو بازرگانی کوردی خەڵکی زوممار چوونەتە سنووری خانەسۆر لەشنگال پەکەکە تەقەی لێکردوونە و یەکێک لەوانە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەش بریندارە و بەبرینداری لەگەڵ خۆیان بردووە و ئێستا لەحەسەکەیە، ئەمەش بۆ ئەوە بووە کە ئۆتۆمبێل و پارە و کەل و پەلی بازرگانیهكانیا ببهن.
(خەلۆ) گوتیشی، "یەکێک لەوانە خەڵکی گوندی جەسا و ئەوەی دیکەش خەڵکی گوندی ساحل حەمەدە کە سەر بەزوممارن، ئەوەی گیانیشی لەدەستداوە ناوی (فارس نەواف) و ئەوەی دیکەش ( خدرعەزیز حوسێن )ە.
بەرپرسی لیژنهى ناوچەی پارتی دهشڵێ، "ئەمە جاری یەکەم نیە پەکەکە خەڵک دەکوژێت و تاوەکو ئێستا چەندین کەسی کوشتووە.
لای خۆشیەوە فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "ڕاستە پەکەکە لەسنووری خانەسۆر تەقەی لەدوو کەس کردووە لەسنووری زوممار یەکێک گیانی لەدەست داوە و ئەوەی دیکەش برینداربووە.
بڵند ئیبراھیم




