کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو، پشتیوان بۆ ڕیفراندۆمی كوردستان زیاد دهكهن

ههولێر-KDP.info- کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو، له ههوڵدان، پشتگیریی ئهو وڵاتانه بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان به دهست بێنن، كه به وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو ناسراون و كورد تێیاندا دهژیێن.
کە وا بریارە لە 25/9/2017 ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ ههینی، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو لە وڵاتی قهرغستان، کۆبوونەوەیەکی گرینگیان ئەنجام دا، كه پێوهست بوو بە چۆنیەتیی پشتگیریکردنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییی کوردستان کە وا بریارە لە 25/9/2017 ئەنجام بدرێت.
له كۆبوونهوهكهدا هەریەکه له نوێنەری وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو، کۆمەڵێک بەرنامە و پرۆژەیان ئامادە کردووە تایبەت بەم پرسە، گرینگترینیان ئهوهیه كه چۆنچۆنی وا لەو دەوڵەتانە بکەن کە کوردیان تێدا دەژی و پێشتر بە سۆڤیێت دەناسران، بەڵام لە دوای ساڵی 1990 سەربەخۆن، پشتگیریی ریفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان بکەن لە داهاتوودا.




