مەکتەبی سیاسی پارتی، سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری دەكات
__2017_05_02_h17m40s33__HK.jpg)
بەڕێزان خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری
بەداخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی گوڵان و هەڤاڵی تێکۆشەر و دڵسۆز (ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ریی) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی (دووز)ی پارتیمان پێگه‌یشت.
هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری جگه‌له‌وه‌ی کادیرێکی رۆشنبیر و بەرپرسێکی سەرکەوتووی ناوچەی پارتیمان بوو، هاوکات وەکو پێشمه‌رگه‌یه‌کی دلێر و چاونەترسی سەنگەرەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش به‌شداری له پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان لەودەڤەرەدا کردووه.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و کەسوکار و خزمانی عه‌شیره‌تی گلی و تەواوی هه‌ڤاڵ و دۆستانی پارتیمان له سنووری لقی ٢٢ی گه‌رمیان ده‌که‌ین و هاوبەشی خەمتانین.
له خودای گه‌وره داواکارین سەبوری و ئارامی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێ و هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوومان ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




