٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عامر حوزیران: بزووتنەوەی بابلیۆن له‌ خواری عێراقه‌وه‌ هاتوون و نوێنەرایەتیی مەسیحیان ناکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  حزبی بەیت نەھرەین دەڵێت، بزووتنەوەی بابلیۆن(كه‌ له‌ هه‌زار كه‌سیان 950یان شیعه‌ن و له‌ خوارووی عێراقه‌وه‌ هێنراون) نوێنەرایەتیی مەسیحیان ناکات و، ئەجێندای نه‌یاران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

(عامر حوزیران نیسان) جێگری سکرتێری پارتی بەیت نەھرەین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پرۆسەی ریفراندۆم مافێکی رەوای گەلی کوردستانە، کە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ئێمەش پشتگیرییان لێ دەکەین"، لەمەڕ بەشداریی مەسیحییەکانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ناوبراو گوتی، "بۆ بەشداریکردنی مەیسحییەکانی ئەو ناوچانە کۆمەڵێک داواکاریمان ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە، بۆ زامنکردنی مافی خەڵکی ئەو ناوچانە"، هۆکاری پێداگیری ئەوان لە بەشداربوونیان لە پرۆسەی سەربەخۆیی بۆ بینینی نەهامەتیی زۆری مەسیحییەکانی ئەو ناوچانە دەگێڕێتەوە، "خەڵکی ئەو ناوچانە ناخۆشیی زۆریان بینووە".

سەبارەت بە راگەیەنراوێكی بزووتنەوەی بابلیۆن كه‌ پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ناكا، جێگری سکرتێری پارتی بەیت نەھرەین ئاشکرای دەکات، ئەو بزووتنەوەیە لە ناو حەشدی شەعبیدان و شیعەن، "بزووتنەوەی بابلیۆن بە ھیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیی مەسیحییەکان ناکات، ئەگەرھەزار کەس بن 950کەسیان شیعەن، ھێزێکی تائیفی سەر بە بەغدان و لە نێوحەشدی شەعبی دان، بۆیە دوور و نزیک پەیوەندییان بە ئێمەی مەسیحییەوە نییە".

لە بەردەوامیی لێدوانەکەیدا، (نیسان) نایشارێتەوە، کە بە هۆی ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی عێراق بە گشتی هەیەتی و مووسڵ بە تایبەت، ئەو هێزە خۆیان لە ناوچەکە فەرز کردووە، گوتیشی، "ئەوانە خەڵکی ناوچەکە نین و لە باشووری عێراق ھاتوون و شیعەن، هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ھێزە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەواش نییە".


بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار