نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێ بۆ شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌یكه‌ین

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دانی ده‌سته‌ڵاتی ته‌واو ده‌بێ به ئیداره‌ی خۆجێیی شنگال، ''به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی بشێ و له‌ده‌ستمان بێ وه‌ك حكوومه‌ت بۆ شنگال و ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌یكه‌ین، تا ڕه‌وشیان باشتر بێ.''
(نێچیرڤان بارزانی) ڕایگه‌یاند، سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، شنگال بكرێ به پارێزگا و ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌بێ.
گوتیشی، ''ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شنگالدا هات، جینۆساید بوو له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش''، حكوومه‌ت هاوخه‌می هه‌موو ئێزدییانه، هاوخه‌می خانه‌واده‌ی قوربانیانه.
راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له توانای حكوومه‌تی كوردستاندا بێ، درێخی ناكا و خزمه‌تگوزاری به تایبه‌ت بۆ ئێزدییان و كۆی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه به‌ر شاڵاوی په‌لاماری داعشان كه‌وت و قوربانییان داوه، كاری جیددی ده‌كات.
لە یادی سێ ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی‌دا كه له دۆك ڕێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه ده‌چێ، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاراستنی هێمنایی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا ئەرکی هێزە عێراقییەکان بوو، "سوپای عێراق بەو هەموو چەکە پێشکەوتووەی هەیبوو، نەیتوانی هێرشەکانی داعش رابگرێت و هەزاران سەربازی عێراقی جلی سەربازییان فڕێدان و هەڵاتن".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، دروستبوونی داعش دەرئەنجامی "سیاسەتێکی فاشیلی" حکوومەتەکانی عێراق بوو.
(نێچیرڤان بارزانی) گوتیشی "لەکاتی هاتنی داعش بۆ شنگال، پێشمەرگە چەکی پێویستی نەبوو بۆ بەرگریکردن لەو ناوچانە".
(نێچیرڤان بارزانی) رەخنەیشی لە بەغدا گرت کە هاوکاریی پێشمەرگە ناکات و، هاوكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خسته به‌ر باسه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی، ئه‌مه به‌و واتایه نییه، كه پێیان ناخۆش بووبێ ئه‌و هێزه پشتیوانی ده‌كرێ، گوتیشی "حکوومەتی عێراق ئامادە نەبوو، ئەوەی بۆ حەشدی شەعبی کرد بۆ پێشمەرگەی بکات".
لەبارەی ڕاپرسییشه‌وه، (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه "گشتپرسی ئامانج نییە، بەڵکو وەسیلەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی گەورەتر کە سەربەخۆییە.''





