٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی: ژێر دەستی بەسە و پێویستە بڕیار لەچارەنووسی خۆمان بدەین

سەرچاوە: KDP.info
 
سلێمانی-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، ھەوڵدان بۆ ئەوەی دەنگی نەخێر ھەبێت لەپرۆسەی ریفراندۆم ھەڵەیەکی مێژووییە و دەگاتە ئاستی خیانەتی نیشتیمانی، بەڵام خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھۆشیارە و ئەوەی شارەزای مێژوو بێت دەزانێت ھیچ خێرێکمان لەعێراق نەدیووە جگە لە زوڵم و سته‌م کردن، بۆیە دەنگ بە بەڵێ دەدەن.
 
(کەیوان ئازاد) چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆی سلێمانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی، "پرۆسەی ریفراندۆم و دەنگدان بە بەڵێ بۆ ئەو پرسە نیشتمانی و نەتەوەییە ئەرکی ھەموو کوردێکە  و پێویستە ھەموو کوردێک بەپیر ئەو پرۆسەیەوە بچێت، بۆیە بەبڕوای من ئەوەی ھەوڵی ئەوە دەدات دەنگی نەخێر ھەبێت کارێکی ھەڵەیە و دەگاتە ئاستی خیانەتی نیشتیمانی، چونکە بەپێی مێژوو ئێمە وەکو کورد جگە لە زوڵم ھیچ خێرێکی ترمان لەعێراق نەدیووە، بۆیە ژێر دەستی بەسە و پێویستە بڕیار لەچارەنووسی خۆمان بدەین.
 
(ئازاد) گوتیشی، "ئەوانەی دەیانەوێت دەنگی نەخێر ھەبێت بۆ مەبەستی سیاسییە، بەڵام ئەوەش دەردەخات ئەوانەی باس لەوە دەکەن لەھەرێمی کوردستان ئازادی نیە ڕاست نییە، چونکە دەبینین چۆن خەڵکێک ھەیە بۆ مەبەستی سیاسی ئەوکارە دەکات کە پرۆسەیەکی نەتەوەییە ئازادی ھەیە و خەڵک ئازادە چۆن دەنگ دەدات، بەڵام خەڵک زۆر ھۆشیارە لەوەی لەخشتەبچێت، چونکە ئەوەی نەتەوەیی  و نیشتیمانی بێت و یەک تۆز شارەزای مێژوو بێت دەزانێ ناتوانین لەگەڵ عێراق بژین، بۆیە ناتوانین بۆ عێراق بگەرێینەوە و ئەگەر بگەرێینەوە ھەڵەیەکی مێژووی دەکەین.
 
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانکۆی سلێمانی به‌پێویستیشی ده‌زانێ، ھەموو لایەنەکان یەک دەنگبن و بەپیر ئەو پرۆسەیەوە بچین و ھەمووان بەڵێ دەنگ بدەین، چونکە ھیچ کاتێک وەکو ئێستا بۆ ئەوپرۆسەیە و باشووری كوردستان لەبارتر نه‌بووه‌.
 
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار