هەڵەبجە؛ کەسوکاری شەهیدان ڕیفراندۆم بە ساڕێژی برینەکانیان دەزانن

هەڵەبجە-KDP.info- كه‌سوكاری شه‌هیدان و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی دەڵێن، تاكه ڕێگه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كیمیاباران و ئه‌نفال، سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه و، داوا ده‌كه‌ن هه‌موو لایه‌ك به‌ده‌م ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییەوە بچن.
(ئایشێ ئه‌حمه‌د )، دایكی سێی كوڕ و دوو كچی شه‌هیدی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئێمه‌ی میلله‌تی كورد ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه نییه نه‌مان بینیبێت به‌ده‌ست ڕژیمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقەوە، هه‌ر له ئه‌نفال و كیمیاباران و وێرانكردنی گوند و شاره‌كانمانەوە، من بۆخۆم له كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجهدا سێ كوڕ و دوو كچم شه‌هید بوون، له پای دڕنده‌ییی (سەد‌دام حسێن).''
(ئایشێ ئه‌حمه‌د) گوتیشی: ''تاكه ساڕێژکەری برینی دڵی ئێمه كه له پای تاوانه‌كانی (سه‌ددام حسێن) به سه‌رماندا هاتووه، سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه، ئاخر زۆر دوور نییه، ساڵی 2014 له پای شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان، حكوومه‌تی عێڕاق نه‌ك نه‌هات یارمه‌تیمان بدات، قووتی هاووڵاتییانی كوردستانی بڕی، بۆیه مانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا له زیادكردنی تاوانه‌كان به‌رامبه‌رمان، هیچی دیكه‌مان ده‌ست ناكه‌وێت، وه‌ك دایكی شه‌هید داوا له هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌م، ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌رماندا هاتوون له‌بیر نه‌كه‌ن، ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول بڕۆنه سه‌ر سندووقی دەنگدان و به ''به‌ڵێ'' دەنگ به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بدەن، ڕوحی شه‌هیدان ئاسووده بكه‌ن، ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه خۆمان حوكمی خۆمان بكه‌ین، نه‌ك هه‌میشه له ژێرده‌ستیدا بژین، مانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق ژیانێکی مه‌رگئاسایە.''
ڕژێمی دیكتاتۆری (سه‌ددام حسێن) 16-3-1988 هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد و به‌و هۆكاره‌ش (5000) هه‌زار شه‌هید و (10000) هه‌زار بریندار و هه‌زاران هاووڵاتی بێسه‌روشوێن بوون و منداڵیان لێ ون بوو، له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991ی گه‌لی كوردستان، چه‌ندین خانه‌واده به منداڵه‌كانیان شاد بوونه‌وه. ئێستاش 70 خانه‌واده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی چاوه‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیانن، سه‌دان به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاویش به ئازاری كاریگه‌ریی كیمیابارانه‌كه‌وە ڕۆژانه ده‌ناڵێنن و لێیان شه‌هید ده‌بێت.
له‌و باره‌وه، (كامیل عه‌بدلقادر)، خاوه‌نی نۆ شه‌هید له دایك و باوك و برا و خۆشك، كه ئێستا خۆیشی به‌ده‌ست خه‌راپیی باری ته‌ندروستییه‌وه چه‌ند ساڵێكه ده‌ناڵێنێت، به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''من خۆم ڕۆژانه له ڕێگه‌ی ئۆكسجینه‌وه هه‌ناسه ده‌ده‌م، وه‌زعی ته‌ندروستیم زۆر خه‌راپه، ئه‌و ڕۆژه‌ی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه درا، له لایه‌ن (سه‌ددام حسێنی) زاڵمه‌وه، لە خانه‌واده‌یه‌كی یانزه ، 2 كه‌سمان ده‌رچوو، ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌م، به‌هۆی كیمیابارانه‌كەوە شه‌هید بوون، بۆیه تا دووبارە ئه‌نفاڵی با‌رزانییه‌كان و گه‌رمیان و كیمیارانی هه‌ڵه‌بجه بەسەرماندا نەیەتەوە، دەبێ کار بۆ سەربەخۆیی بکەین.''
(قادر) گوتی: ''مافی ڕه‌وای خۆمانه ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بین، بۆیه داواكارم هه‌مو لایه‌نه‌كان ڕۆژانی ڕه‌شی میله‌ته‌كه‌مانیان له‌به‌رچاو بێت و ده‌ست له‌ناو ده‌ست بكه‌ن و كار بۆ سه‌رخستنی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، ناكرێت هیچ بیانوویەك بۆ ئه‌وه بهێندرێته‌وه، كه ئێستا كاتی سه‌ربه‌خۆیی نییه، من وه‌ك خانه‌واده‌ی شه‌هید داوا له هه‌موو تاكێكی كورد و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌م بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كانمان، با به یه‌ك ده‌نگ ڕێفراندۆم سه‌ربخه‌ین، تا له ده‌وڵه‌تێكی ئازادی كوردستاندا به‌ئاسوده‌یی بژین.''
هێڤار هەڵەبجەیی




