یونادم کەنا: بڕیاردان لە چارەنووس، مافی یاسایی و سرووشتیی کوردستانیانە

هەولێر-KDP.info- (یونادم یووسف كه‌نا) سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری ئاماژە بە گرینگیی کۆبوونەوەی دوێنێیان لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) گوتی، خەڵکی کوردستان مافی یاسایی و سرووشتیی خۆیانە بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆیانەوە بدەن، بۆچوونی ئێمەش وایە پێویستە گەل بڕیاری خۆی بدات لە ریفڕاندۆمدا.
دوێنێ سێشه‌ممه، (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ (یونادم یووسف كه‌نا) سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری و شاندێكی یاوه‌ریدا کۆ بووەوە.
سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری لەوبارەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەرێنی بوو. داوامان لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ ھێز و لایەنە کریستانەکان ئەنجام بدات، بەڕێزیشیان خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا کە لە رۆژانی دابێ کۆ دەبینەوە."
سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری گوتی، "لە کۆبوونەوەی دوێنێدا زۆر پرسمان باس کرد، لەوانیش پرسی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئەنجامدانی ریفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان."
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌که‌دا، (سه‌رۆك بارزانی) رۆشنایی خسته‌سه‌ر مێژووی ژیانی گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌و هۆكارانه‌ی باس كردووە، كه هانی گه‌لی كوردستان ده‌دات به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێت، ئه‌وه‌یشی دووپات كردووەته‌وه ره‌چاوكردنی ماف و داواكارییه‌كانی خوشك و برا كریستیانه‌كان پره‌نسیپێكی جێگیری ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستانه و داوایشی كرد كه پارته كریستیانه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆ ببنه‌وه و به هاوبه‌شی له‌سه‌ر داواكاری و تێبینییه‌كانی خوشك و برا كریستیانه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك و بیخه‌نه‌ڕوو.
(یونادم یووسف كه‌نا) ئەوەشی گوت "ئێمە وەک کریستانەکانی کوردستان ھەندێک داواکاریمان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، لەوانە کێشەی زەویوزاری کریستیانەکانی دھۆک و، پێدانی گەرەنتی لە پڕۆسەی سیاسیی ھەرێمدا، ئەگەر داواکارییەکانمان قبووڵ بکرێن، ئێمە ھیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ھەرێمدا نییە و لە پەرلەمان و حکوومەتدا بەشدارین".
لەبارەی پرسی ریفڕاندۆمەوە (کەنا) جەختی کردەوە کە "خەڵکی کوردستان مافی یاسایی و سرووشتیی خۆیانە بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆیانەوە بدەن، بۆچوونی ئێمەش وایە پێویستە گەل بڕیاری خۆی بدات لە ریفڕاندۆمدا، ھاووڵاتیان دەتوانن ئەو بڕیارەی بیانەوێ بیدەن و دواڕۆژی خۆیان دیاری بکەن. ئێمەش ھیوادارین لە کۆبوونەوەی دابێ، داواکارییەکانمان وەربگیرێن و ئەو کێشانەی گەلانی کلد ئاشوور سریان ھەیانە چارەسەر بکرێن".
قائید میرۆ




