نێچیرڤان بارزانى و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین كۆ بوونه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا، دووپاتیان كرده‌وه كه یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسازه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌لی كوردستانه‌وه كرد، له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه یه‌كده‌نگی ده‌ر‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆم، گرینگه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1-8-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن (سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین) ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه‌وه پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، هه‌وڵدان بۆ باشتركردنى دۆخ و گوزه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه و عیراق به گشتی و، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه به هه‌وڵ و كۆششى هه‌موو لایه‌ك، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرینگیی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسازه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌لی كوردستانه‌وه، له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه یه‌كده‌نگی ده‌ر‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆم، دووپات كرایه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه له‌به‌رچاو بگیرێ و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه به‌كار بهێنرێت به ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییه‌وه له‌گه‌ڵ عیراق، مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بهێنرێت.
تاوتووكردنی ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و لادانی گرفته‌كانى به‌رده‌مى، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




