نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریکا گفتوگۆیه‌ک له‌سه‌ر چاره‌نووسی پێکهاته‌کان له عێراقدا ڕێکده‌خات

ئه‌مریکا-KDP.info- نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مریکا، به هاوکاریی په‌یمانگای ئه‌مریکی بۆ ئاشتی، ئه‌مڕۆ، سێشه‌مه له واشنتۆن گفتوگۆیه‌ک له‌سه‌ر چاره‌نووسی پێکهاته‌کان له عێراقدا ڕێکده‌خات.
به‌شداربووانی گفتوگۆکه بریتین له: باڵیۆز (ولیام تایله‌ر) جێگری سه‌رۆکی په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکی، باڵیۆز (فه‌رید یاسین) باڵیۆزی عێراق له ئه‌مریکا، (به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان) نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتۆن، (ڤیان ده‌خیل) ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، (ولیام وه‌رده) سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی پێکهاته‌کان له عێراق، (سه‌رهه‌نگ حه‌مه‌سه‌عید) به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرام له په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکی، (نعومی کیکۆله‌ر) جێگری سه‌رۆکی ناوه‌ندی ڕێگرتن له جینۆساید له ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌به‌ری گفتوگۆکه ده‌بێت.




