٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی رۆشنبیری: ھەر كەناڵێك دژی ریفڕاندۆم كار بكات، لێی بێدەنگ نابین

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ده‌ڵێ، ھەر كەناڵێكی راگەیاندن پێچەوانەی پرسی ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی مامەڵە بكات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و سزا دەدرێت.

(فەرھەنگ گۆمەشینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ھەر كەناڵێكی راگەیاندن بە پێچەوانەی پرسی ریفڕاندۆمەوە كار بكات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، چونكە ریفڕاندۆم پرسێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە و پێویستە ھەر بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، ھەر كارێكیش پێچەوانەی پڕۆسە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان بێت، لەلایەن ھەر دەزگەیەكی راگەیاندنەوە بێت وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لێی بێدەنگ نابێت و رێكاری یاسایی بەرانبەر دەگرێتە بەر".

گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، "ئەگەریش كێشەیەك روو بدات لەو پڕۆسانەی وەك ھەڵبژاردن و ریفڕاندۆمدا، ئەوا پێویستە لە رێگەی داواكاری گشتییەوە كەیسەكە بجوڵێندرێت و بەپێی سكاڵا مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت".

(گومەشینی) دەشڵێ، "بۆ ئەو پڕۆسانە ئێمە چاوەڕێی بڕیاری كۆمیسۆنی باڵای ھەڵبژاردن و كۆمیتەی باڵای ریفڕاندۆمین، بۆ ئەوەی رێنمایی دەربكات لەبارەی چۆنیەتیی دەستپێكردنی پڕوپاگندە بۆ ھەر پڕۆسەیەك، بەدەر لەو رێنماییانەی كۆمسیۆن و دەزگە پەیوەندارەكان، بۆ ھیچ دەزگەیەكی راگەیاندن و میدیا نییە بە پێچەوانەی رێنماییەكان كار بكات و پڕۆپاگندە بكات".

 

قائید میرۆر

 

هەواڵی پەیوەندیدار