٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ وێنه‌؛ 34ـەمین ساڵیادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی بەڕێوە چوو

سەرچاوە: KDP.info


بارزان-KDP.info-  لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان، بە ئامادەبوونی (سەرۆك بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و  بەرپرسانی حزبی و حكوومی و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و كەسوكاری ئەنفالكراوان، 34ـەمین ساڵیادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی بەڕێوە چوو.

لە ڕێوڕەسمەكەدا لەگەڵ پێشكەشكردنی چەندین گوتار، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر و هەڵگیرسانی مۆمێك بە درێژایی مەترێك و 15 سم و دابەشكردنی 593 گوڵ لەلایەن كەسوكاری ئەنفال و شەهیدەكان بەسەر ئامادەبوواندا، بە بەرزكردنەوەی چەندین دروشمی جیا بۆ پشتگیری لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان، بەرز ڕاگیرا.

كەسوكاری ئەنفالكراوان رایانگەیاند، "ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی كەسوكاری ئێمەیە كە ئەم بە ئازادی دەژین و داوای مافەكانی خۆمان دەكەین، سەربەخۆیی كوردستان داوای هەر كەسوكارێكی ئەنفال و شەهیدە، چونكە بە سەربەخۆیی كوردستان برینەكانمان ساڕێژ دەبن".
شایانی باسە لە 31/7 و سەرەتای مانگی ئابی ساڵی 1983، حكوومەتی بەعس لە كۆمەڵگە زۆرەملێكاندا هەشت هەزار بارزانیی بێسەروشوێن كردن، ئەم مێژووە بە یەكەم پرۆسەی ئەنفالكردنی كورد دادەنرێت. كە بە دوایدا قۆناغەكانی ئەنفال دەستی پێ كرد و، بە هەشت قۆناغ لە گەرمیانەوە تاوەكو دەگاتە بادینان، 182 هەزار كەس ئەنفال كران".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار