٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوار ئۆفیسی دیكەی كۆمیسیۆن لە كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالە دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی ڕایدەگەیێنێت، لەم حەفتەیەدا بڕیار لەسەر كردنەوەی چوار ئۆفیسی تایبەت بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالە دەدرێت.

ڕۆژی ٧ـی مانگی حوزەیران، 16 حزب و لایەنی سیاسیی باشووری كوردستان بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) كۆ بوونەوە و بڕیاریان دا 25/9 ـی ئەمساڵ ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشەوە، بۆ ئەم پرسەیش كۆمیسیۆن سەرقاڵی ئامادەكارییە.

(كاروان جەلال)، بەڕێوەبەری گشتی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "لەم حەفتەیەدا بڕیارە ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و بڕیار لەبارەی كردنەوەی چوار ئۆفیسی كۆمیسیۆن لە شاری كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالە بدات  ."

(جەلال) راشیگەیاند، "دوای بڕیارەكە ڕاستەوخۆ ئەو ئۆفیسانە دەستبەكار دەبن و دواتر دەست دەكەین بە كردنەوەی بنكەكانی تۆمار هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی رۆژی 25ـی 9 ـی ئەمساڵ كە بڕیارە ئەنجام بدرێت".
لەبارەی خەڵكی ئەو پارێزگایانەوە كە تا ئێستا ئاوارەن و لە پارێزگاكانی كوردستانن، بەڕێوەبەری گشتی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی گوتی، "ئەو كەسانەی كە گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان، بە شێوەی ئاسایی وەكوو هەر بنكەیەكی دیكەی دەنگدان ئامادەكارییان بۆ دەكەین و بنكەیان بۆ دەكەینەوە، بەڵام ئەو كەسانەی كە ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە، دەبێت لە پارێزگاكان بە شێوەی كاتی بنكەیان بۆ بكەینەوە تا بەشدار بن".
 
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار