٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازیانی: ئەوانە وا دەزانن ساڵی ١٩٥٤ـە.. ئەو سەردەمه‌ ڕۆیی گەمارۆ بخرێتە سەرمان

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی سەنتەری ھودا بۆ لێكۆڵینەوەی سیاسی دەڵێت، سەردەمی ئەوە بەسەر چووە بتواندرێت گەمارۆ بخرێتە سەر ھەرێمی كوردستان، چونكە وڵاتێكی وەكوو قەتەر، چوار وڵاتی زلھێزی ناوچەكە گەمارۆی ئابوورییان خستووەتە سەر، كەچی ئێران و توركیا پردێكی ئاسمانییان بۆ كردووەتەوە و كەلوپەل و خواردنیان بە هەرزانتر لەو وڵاتانە بۆ رەوانە دەكەن.

 (د. محەممەد بازیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەو دەنگۆیانەی بڵاو دەكرێنەوە كە گوایە بە ھۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە وڵاتانی ئێران و توركیا و ئەوانەی دیكە سنوور بە ڕووی  ھەرێمی كوردستاندا دادەخەن، راست نییە، چونكە ئەوانەی ئەو قسانە دەكەن وا دەزانن ئێستا ساڵی ١٩٥٤ـە، ئێستا سەردەم گۆڕاوە و بووەتە سەردەمی فڕۆكە و كەشتی، تەنانەت شوێنێكی وەكو قەتەر كە چەند لە ئێران و توركیاوە دوورە، پردێكی ئاسمانیی بۆ دروست كراوە كە خواردن و خوارنەوەی باشتر و هەرزانتری بەدەست دەگات، كە چوار وڵاتی زۆر گەورەی ناوچەكە گەمارۆی ئابوورییان خستووەتە سەری، بۆیە ئەمڕۆ بەرژەوەندی لە ئارادایە ئینجا لەگەڵ ھەرێم بێت یاخود توركیا یانیش ئێران و عێراق، چونكە ئێستا عێراق كە زۆر دژایەتیی ریفراندۆم دەكات، سبەی تەنھا ئاوی دوكان و دەربەندیخانی لەسەر بگرینەوە، ھەرچی بمانەوێت بۆمان دەكەن".

(بازیانی) گوتیشی، "ئەوەی ئەو دەنگۆیانە بڵاو دەكەنەوە، چەند بازرگانێكی چاوچنۆكن و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ئەوكارە دەكەن، چونكە لە ٢٥ـی ئەم مانگەدا من لەگەڵ راوێژكاری سەرۆككۆماری توركیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست كۆبوومەوە و باسمان لەریفراندۆم و دەوڵەتی كوردستان كرد و ھاوڕا بووین لەسەر ئەوەی كە ئەگەر دەوڵەتی كوردستان رابگەیێندرێت توركیا مامەڵەی لەگەڵ بكات باشترە لەوەی دژایەتیی بكات، ئەویش ھیچ دژ نەبووە و تەنانەت باسی لەوە كرد كە وڵاتی قەتەر كە ھاوكاری بكرێت، ھەرێمی كوردستان كە توركیا ھێندە بەرژەوەندیی لەگەڵ ھەیە، ئەستەمە بە ھۆی ئەو پرۆسەیەوە تووشی برسیەتی و قاتوقڕی بێت و دژایەتیی ناكات".

 

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار