سبەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم كۆ دەبێتەوە
__2017_07_29_h13m30s47__RM.jpg)
ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی باڵای ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان دەڵێت، بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم كۆ ببێتەوە و تێیدا كۆمەڵێك پرس گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت.
(ھاوكار محەممەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بڕیارە سبەی سەعات١١ـی پێشنیوەڕۆ لیژنەی باڵای ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە، كە تەواوكەری كۆبوونەوەكانی رابردوو دەبێت بۆ پێكھێنانی شاندێك بۆ یەكێتیی ئەورووپا و دروستكردنی چەند لیژنەیەك و دانانی گوتەبێژی لیژنەكە و دروست كردنی سكرتارییەتێك بۆ لیژنەكە، بۆیە قسە لەسەر ئەمانە دەكرێت".
(محەممەد) گوتیشی، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەبارەی ئەو پرسانەوە دەدرێت و لەوێ دیار دەبێت شاندی دیكە بۆ سەردانیكردنی چ وڵاتێكی دیكە دروست بكرێن.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، لیژنەیەكی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی رفراندۆم دروست كراوە، كە پێك ھاتووە لە نوێنەری زۆرینەی لایەن و پێكھاتەكانی كوردستان.
بڵند ئیبراھیم




