٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرحان جەوھەر: ئەوانەی دژایەتیی ریفراندۆم دەكەن، پێویستە رێكاری یاساییان بەرانبەر بگیرێتە بەر

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- ماوەیەكە لە ھەرێمی كوردستان بەشێك لە میدیاكان دژایەتیی پرۆسەی ریفراندۆم دەكەن، كە بڕیارە ئەمساڵ لە ٢٥/٩ بەڕێوە بچێت و ھەموو ئامادەكارییەكیشی بۆ كراوە، سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندنیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەم دژایەتییە، كارێكی رەوا نییە بەشێك لە میدیاكان ئەنجامی دەدەن و پێویستە رێكاری یاساییان بەرانبەر بگیرێتە بەر.

سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان (فەرحان جەوھەر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "پرۆسەی ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی خەڵك بە شێوەیەكی دیموكراسی و ئازادانە دەنگی خۆی بدات، ئینجا خەڵك بڕیار دەدات و چۆن دەنگی خۆی دەدات، سەربەستە، ئەمەیش بۆ بڕیاردانە لە چارەنووسی خۆیان، ئینجا لەسەر ویژدانی خەڵكی دەمێنێتەوە، بەڵام بڕوا ناكەم خەڵكێك كە مێژووەكەی خوێناوی بووە و ھەمیشە كوشتن و ئەنفال و زوڵمی لێ كراوە، سەربەخۆیی رەت بكاتەوە و خەڵك بە بەڵێ دەنگی خۆی دەدات".

(جەوھەر) گوتیشی، كارێكی زۆر ناڕەوایە ھەندێك میدیا لە كوردستان دژایەتیی پرۆسەی ریفراندۆم بكەن و ببنە پردێك بۆ گواستنەوەی دەنگی دژەڕیفراندۆم، جگە لەوەیش ھانی خەڵك بدەن ریفراندۆم رەت بكەنەوە، ئەمە كارێكی نانیشتیمانییە ،ھەر كەسێكیش ئاساییشی نیشتیمانی بخاتە مەترسییەوە و دڵەڕاوكێ لای خەڵك دروست بكات، پێویستە رێكاری یاسایی لە بەرانبەردا بگیرێتە بەر و، ناكرێت لێیان قبووڵ بكرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار