دهروونناسێك: شاسوار خۆی دەزانێ، هێشتا لە قۆناغی بایۆلۆجیدایە و ویژدانی چەکەرەی نەکردووە

ههولێر-KDP.info- توێژەرێکی دەروونی، کەمپین سازدان دژ بە ریفراندۆم، بە گرێی دەروونی ناو دەبات و دەشڵێت: "پێویستی بە چارەسەرە"، پارێزەرێکیش پێیوایە ئەو دژایەتییە دەچێتە خانەی خیانەتی نیشتیمانییەوە، چاودێرێکیش سهری سووڕ ماوه لهوهی، کە خەڵکانێک دژی جیابوونەوەی ئەم گەلە بن لە دۆزەخێک کە پێی دەوترێت عێراق.
ئێستا کورد لە باشووری کوردستان، لە بەردەم بڕیاردان له پرسێکی گەورەی نیشتیمانی و نەتەوەییدایە، ئەویش پرسی ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆییی باشووری كوردستان. لهم ئاستانهی ههوڵه دیپلۆماسی و سیاسیانهدا، (شاسوار عەبدولواحید) خاوەنی کۆمپانیای نالیا، لە لێدوانێکیدا و بێ لەبەرچاوگرتنی هەست و مافی گەلی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ''دوو هەفتەی دیکە کەمپینێک بە ناوی نەخێر بۆ ریفراندۆم رادەگەیەنم''، (سامان محەممەد) توێژەری دەروونی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، خوێندنەوەی دەروونی بۆ ئەو کەسانە دەکا و دەڵێت: "وەختێک کەسێک ئازاد نابێت لە ئازارەکانی ناخی و پشێویی دەروونی، کە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی سەرەتای تەمەن، یان ڕاستتر پەیژەی یەکەم لە پارامید، یان سێگۆشەی ماسلۆ، کە تا لوتکە بریتییە لە پێنج قۆناغ، هەستی بە کەمی خود، قووڵ ڕۆچووە بە ناخیدا و، قوربانیی پشتگوێخستن و دابیننەکردنی پێداویستیی فسیۆلۆجی و دەروونییەتی".
''دەبێت کۆمەڵگا سزای ئەو جۆرە کەسانە بدات''
خراپیی باری دهروونیی كهسێكی لهپڕ ههڵتۆقیو و جێ گومان، بهتهنیا بهس نییه، تا لهبارهی ههوڵیهوه دژ به خواست و مافهكانی گهلهكهی، ههڵسهنگاندنی بۆ بكرێ، ههڵبهت لهههر جێیهك و وڵاتێك یاسایش بهرپرسیار دهبێ له ئاستیدا و لهمبارهوه، پارێزەر (کارزان سەلام)، وێڕای بۆچوونی یاسایی، پێیوایە ئەو جۆرە کەسانە میکرۆبی کۆمەڵگان و دهڵێ، "کەسێک ئەوە پەروەردەی بێت، دەکرێ بە پارە، یا بە هەر شتێکی تر لە لایەن وڵاتانی دژ بە هەرێمی كوردستان بەکار بهێندرێت"، گوتیشی: "دەبێت کۆمەڵگا سزای ئەو جۆرە کەسانە بدات، کە دژی ریفراندۆم بن، چونکە دەچنە خانەی خیانەتی نیشتیمانییەوە، هۆکاری ئەوەش بۆ نەبوونی دەوڵەت دەگهڕێتەوە، کە دەستوورمان نییە، تاکو رێککاری یاسایی لە دژ بگیرێتە بەر".
گهلێك زۆرن ئهو سیاسی، ڕۆشنبیر و ڕۆژنامهنووسانهی باوهڕیان وایه، ههر ئهم دهربڕینهی خاوهنی كۆمپانیای نالیا به تهنیا گوزارشت نییه له خواستی كهسی، بهڵكه كهناڵێكی وهك ئێن ئاڕ تی و ئهو هیكارانهی دیكهی گهیاندنیش كه ههر لهوێوه ئاڕاسته دهكرێن، دهمێكه ڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆ، كهوتوونهته بهرهی دژهڕاپرسییهوه.
وهك (سەباح تاهیر) نووسەر و چاودێری سیاسی به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە سەر پرۆسەیەکی وەها نیشتیمانی و دژایەتیکردنی لە لایەن هەندێ کەس و لایەن، ئەستەمه هیچ حیزبێکی سیاسی هەبێت بتوانێت دژ بە پرەنسیپی سەربەخۆیی و جیابوونەوە بوەستێتەوە، بهڵام لهڕێی وهها كهناڵێكهوه پهیامه دژبهرییهكانی بگهیهنێ و دەشڵێت: "رەنگە لە لایەن ئەم لایەن، یان ئەو لایەن تێبینی لەسەر پرۆسەکە هەبێت"، ئەم چاودێری سیاسییە تەنها سەرنج و تێبینی بە ئاسایی و سرووشتی دەزانێت، نموونەش بە کاتی پرۆسەکە و میکانزمی پرۆسەکە، یان ئەو شوێنانەی پرۆسەکە دەیانگرێتەوە و بەردەوام دەبێت و دەڵێت: "بۆ نموونە بەدرەوجەسان، رزگارکردنی هەندێ شوێنی ناوچە دابڕاوەکان، لە چنگی داعش، وەک حەویجە و دەوروبەری"، بە سەر سوڕمانییشەوە گوتی: "بەڵام دوودڵی لە سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە دۆزەخێک بە ناوی عێراق، بە ڕاستی جێگای سەرسوڕمانە".
''کەڵەکەکردنی سەروەت و سامانیش بەشێکە لە تۆڵەی و نوقسانی''
ههرچی توێژەرە دەروونییەکەیه، لە روانگەی زانستی دەروونناسییەوە خوێندنەوە بۆ ئەو کەسە دەکات کە خاوەنی کۆمپانیاكهیە، دەڵێت: "کەڵەکەکردنی سەروەت و سامانیش بەشێکە لە تۆڵەی و نوقسانی، با کابرا بە ڕووکەش پێیوابێت لەبەر ئەوەی میدیا و کۆمپانیای بەهەر رێگەیەک وەدەستخستووە، ئیتر ڕۆشنبیر و خاوەن سەرمایەیە و لە لوتکەی پارامیدی ماسلۆدا خودی بەرجەستە کردووە!، بەڵام خۆی پێدەزانێ هێشتا لە قۆناغی بایۆلۆجیدایە و ویژدانی نەک هەر چەکەرەی نەکردووە، بەڵکو خودی گیرساوەتەوە لە قۆناغی دابیننەکردنی پێداویستییە فسیۆلۆجیەکانی".
بە سەرسوڕمانەوە توێژەرەکە دەڵێت: "کێ چاوەڕوانی دژایەتیی تاکی نەتەوەیەک دەکات بۆ سەربەخۆیی دوای 25 سەدە ژێردەستەیی و دەریای خوێن و ژان و کیمیاباران و جینۆساید؟!، مەگەر تەنها ئەو تاکانەی لە ژینگەیەکی بێبایەخەوە هاتبن"، هەر بۆیە (کارزانی) پارێزەیش دەڵێت: "کەسێک پەروەردەی نەتەوەییانەی باش نەبێت، چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکرێت، لە لایەن هەر دەوڵەتێکی دژ بە هەرێمەوە، چ بە پارە، یا هەر شتێکی تر کار بۆ لە باربردنی وەها ماف و خەونێکی گەلەکەی بکات".
''ئەو جۆرە کەسانە رەچەتەیان هەیە''
دەوڵەتی عێراق لەوەتی هەیە، بە هەموو دهستهڵاته یەک لە دوای یەکەکانییەوە، کوردی چەوساندووهتەوە و (سەباح تاهیر) نووسەر و چاودێری سیاسی روونی دەکاتەوە، کە عێراق جگە لە ماڵوێرانی (ئەنفال، کیمیایی، راگواستن، شنگال)، بەرهەمێکی نەبووە، گوتیشی: "هەر کاتێک عێراق لە رووی سەربازییهوه بەهێز بووبێت، ئەوکات هێزەکەی لەسەر کورد کۆ کردووهتەوە".
پارێزەر (کارزان سەلام) لە درێژەی لێدوانەکەیدا باسی لە نوێنەبوونی دەرکەوتنی ئەو جۆرە کەسانەی دژ بە مافی نەتەوەکەیان وتار و کردار دەنوێنن كرد و گوتی: "ئەو جۆرە کەسانە رەچەتەیان هەیە و هەر جار بە شێوەیەکی نوێوە دەردەکەون، دەبینی لە شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کورددا، بە ئێستایشەوە، کاتێک زەمینەیەک بۆ چەسپاندنی مافێکی ئەم گەلە دەسازێت، غەیرەکوردەکان لە رێی ئەو جۆرە کوردانەوە! ئاریشە لە بەردەم ئەو هەلەدا درووست دەکەن"، گوتیشی: "نموونەی ئێستای (شاسوار عەبدولواحید) دووبارەبوونەوەی مێژووی ئەو خەڵکانەن، کە هەر جارە و لەژێر ناوێکدا و بۆ بەرژەوەندیی وڵاتانی تر، وهك دهسكهلا، کار بۆ لە باربردنی ئەو ماف و خەونە لەمێژنەی ئەم گەلە دەکەن".
کاریگەریی ئەو جۆرە کەسانە بەسەر بهشێك له توێژەکانی کۆمەڵگادا، باسێكه و ناكرێ نادیته بگیرێ، (سامان محەممەد) توێژەری دەروونی لهوبارهوه دهڵێ، " لەسەر دەنگی ئەوانەی خاوەن گرێی دەروونی و قوربانی و بوغزاوین وەک خۆیانن، كاریگهری دەبێت".
دوای دامەزاندنەوەی کۆماری عێراقی دووەم کە خۆی لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراق دەبینێتەوە، لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە، لە نیسانی 2003دا و بە هاوکاریی هێزی گەورە و ئامادەیی پێشمەرگە، جگە لەوەش چوونی سەرکردایەتیی کورد بە هەموو قورسایی خۆی بۆ بەغدا، بە مەبەستی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی دەوڵەتی عێراق، هێشتا مافەکانی هەرێم کە لە دەستووری عێراقدا چەسپێندرا، بەڵام رۆژ بە رۆژ مافەکانی هەرێم پێشێل دەکرێت، هەر بۆیە بە بڕوای (سەباح تاهیر) نووسەر و چاودێری سیاسی جیابوونەوە تاکە رێچارەیە بۆ هەرێمی کوردستان، "جێگای داخە دیسان ئەو جۆرە حوکمەی بەغدا بەرەو ئەو ئاقارە هەنگاوی نا، کە مانەوەمان تێیدا بێمانا و پڕ هەڕەشە و مەترسییە، لەبەر ئەوە سەربەخۆیی تاکەڕێگا و چارەسەرە لەم کاتەدا، ئەویش بۆ دوورکەوتنەوە لەو هەڕەشە و مەترسییانە ی رووبەڕووی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبێتەوە"، ئاماژە بەوەش دەکات هەر کاتێک عێراق مافی بە کورد دابێت لە کاتی بێهێزیی خۆیدا بووە، نەک باوەڕبوون بە مافی کورد، "هەڵبەت تەنها لە کاتی شلوشۆقیی عێراقدا، وەک دیفاکتۆ هەندێک مافی کوردی وەک دیفاکتۆ قبووڵ بووە، کە هەرگیز لە سۆنگەی باوەڕبوون بە مافی رەوای کورد نەبووە وەک نەتەوە و خودان ماف".
خێڵان بهختیار




