کۆنگرێسمانی ئەمەریکا جۆ وێڵسن: پشتگیری کوردستان دەکەم و ئاڵای کوردستانم لە ئۆفیسەکەم داناوە
_-_Copy__2017_07_28_h17m45s34__HK.jpg)
واشنتن-KDP.info- لە بەردەوامی پانێڵی واشنتن لە کۆنگرێسی ئەمەریکادا سەبارەت بە ریفراندۆمی کوردستان، (جۆ وێڵسن) ئهندامی كۆنگرێسی ئهمریكا كه نوێنهری كارۆلینای باشوورە، راگەیاند کە، پشتگیری کوردستان دەکەم و ئاڵای کوردستانم لە ئۆفیسەکەم داناوە.
کۆنگرێسمان (جۆ وێڵسن) كه نوێنهری كارۆلینای باشوورە، لە پانێڵی واشنتن کە لە کۆنگرێسی ئەمەریکادا کە ئێستا سەبارەت بە ریفراندۆمی کوردستان بەڕێوەدەچێ، رایگەیاند، ئێمە ئاگادارییەکی باشمان لە رەوشی عێراق هەیە و پاڵپشتی تەواو بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە، پاڵپشتی ریفراندۆمی کوردستان دەکەین.
ئاماژەیشی دا، ئێمە پاڵپشتی لە دیموکراسییەتی نوێ دەکەین بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە جیهاندا دروستبکەین، ئێمە بەهەر شێوەیەک بێ یارمەتی پێشکەشی کوردستان دەکەین، لەو شوێنەی کورد پێویستی بە ئیمە بێ دەنگی ئێمە لە پاڵ دەنگی کورددایە، باشترین سەرکەوتن بۆ کورد دەخوازین، دەبێ لە کوردستاندا کێشەکان چارەبکرێن و کەرتی نەوت زیاتر پەرەی پێبدرێ، لە کۆنگرێسیشەوە پشتگیری لە کوردستان دەکەم و لە ئۆفیسەکەیشمدا ئاڵای کوردستانم داناوە.




