٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نھێلی: دژایەتیکردنی ریفڕاندۆم دژی سەروەری یاسا و یاسای فیدڕاسیۆنی رۆژنامەنووسانە

سەرچاوە: KDP.info
 
دهۆك-KDP.info- (رەوان نھێلی) شارەزایی بواری راگەیاندن ده‌ڵێ، پێکھێنانی کەمپین دژی ریفڕاندۆم و ھاندانی خەڵکی بۆ ئەوەی دەنگ بە سەربەخۆیی نەدەن پێچەوانەی سەروەری یاسایە و پێویستە رێگری لێبکرێت.
 
پێوه‌ست به‌وه‌ی كه‌ ماوەیەکە ژمارەیەک کەس خەریکی ھاندانی ھاووڵاتیانی باشووری کوردستانن دژی ریفڕاندۆم دەنگبدەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەنجامدانی ریفڕاندۆمی ئەیلوولی داھاتووی ھەرێمی کوردستان تەنیا بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆییە کە خەونی ھەرتاکێکی کوردستانه‌ بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەربەخۆیی، ئەو کەمپینەی ئێستا بەناوی بەرەی دژی ریفڕاندۆم پێکھاتووە، دژی سەروەری یاسا و یاساکانی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانە كه‌ سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیش تێیدا ئەندامە، ھەروەھا دژی بنەماکانی مافی مرۆڤە و ئەو مافە بەھەر میللەتێک دراوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.
 
(نھێلی) گوتیشی، "ریفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان سادەترین مافە، چونکە تەنیا پرسیارێک ئاراستەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان كراوه‌ ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌ کە دەیانەوێ لەچوارچێوەی عێراقدا بمێنەوە یان جیا ببنەوە، ئەوەش مافی ھیچ کەناڵێکی راگەیاندن و حزب و کەسێک نیە خەڵکی ھانبدات دژی پڕۆسەکە، لەبەر ئەوەی ئەگەر مەرامێک لەپشت بەرەی دژە ریفڕاندۆم نەبێت لای ھەموومان ئاشکرایە ئیدی ئێمە ناتوانین لەگەڵ عێراق بژین دوای ئەو ھەموو کارەساتەی بەسەر كوردستانیان ھێنا.
 
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار