٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داقووق.. داعش چوار کەسی خێزانێك دەکوژێت و چواری دیکەش بەدیل دەبات

سەرچاوە: KDP.info
 
داقووق-KDP.info- بەڕێوه‌بەری ئاسایشی داقووق گوتی، شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش چوونەتە سەر ماڵێک لەداقووق کە خێزانێکی کاکەییە، چوار کەسیان لێ کوشتوون و چواری دیکەشیان بەدیل بردوون.
 
(پۆڵا ئەحمەد)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی، "شەوی رابردوو چەکدارانی داعش دزەیان کردووە بۆ ناوگوندی شەشات لەسنووری قەزای داقووی سەر بەپارێزگای کەرکووک، لەوگوندەش ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێکی کاکەیی و چوار کەسیان کوشتووه‌ و چوار کەسی دیکەشیان بەدیل بردووە، کە ئەوانە خێزانی ھاووڵاتی (حوسامەدین نەجمەدین کاکەیین)، کە خۆی لەروبەرووبوونەوە لەگەڵ داعش کوژراوە.
 
(ئەحمەد) گوتیشی، "ئەو خێزانە کاکەیین و کوڕێکی ئەوانیش کارمەندی ئاسایشی ئێمەیە ولای خۆمان دەوام دەکات.
 
بەڕێوه‌بەری ئاسایشی داقووق ده‌شڵێ، "ئێمە بەدواداچوونمان کردووە، دەرکەوتووە کە داعش دیلەکانی بردووە بۆ سنوورەکانی خۆی.
 
 
بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار