٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣٠٠ چالاکی سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنیی کوردانی رۆژهەڵات پشتیوانییان بۆ ریفراندۆم دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە راگەیەندراوێکدا زیاتر لە 300 کەس لە چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنیی رۆژهەڵات، پشتیوانیی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان دەردەبڕن و داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی باشوور دەکەن، بە (بەڵێ بۆ سەربەخۆییی کوردستان) لە ریفراندۆمە چارەنووسسازەکەی 25ی سیپتامبردا بەشدار بن.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:

بەرەو ریفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان
بڕیار وایە لە 25/09/2017دا ریفراندۆمێک بۆ سەربەخۆییی باشووری کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ئەنجام بدرێت. دیاریکردنی ئەم رۆژە بۆ ریفراندۆم بە دەستپێشخەریی سەرۆکی هەرێم، رێزدار کاک (مەسعوود بارزانی) و بە تەئیدی 16 پارتی سیاسی بووە بە گرینگترین رووداوی ئەمساڵی باشووری کوردستان، بە چەشنێک کە گەلەکەمان لە باشوور، لەو رۆژەدا بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان دەدەن، کە هەرێمی کوردستان ببێت بە وڵاتێکی سەربەخۆ، یان لەگەڵ عێراق بمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت رێژەیەکی زۆر بە (بەڵێ بۆ سەربەخۆییی کوردستان) بەشدار بن، بەڵام بەداخەوە داگیرکەران و ناحەزانی سەربەخۆییی گەل، لە هەموانیش زیاتر ڕێژیمی حاکم بەسەر ئێراندا بەو خەبەرە هەناسەیان تەنگ بووە و بە دەیان دەهۆ و پیلان خەریکی لەباربردنی ئەو دەرفەتە مێژووییەن، کە بۆ کورد هاتووەتە پێش.

ئێمە وەک بەشێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە مافی بەشداربوونمان لەو ریفراندۆمەدا نییە، ئاواتەخوازی ئەوەین، کە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی باشوور بە هەستکردن بە بەرپرسایەتیی مێژوویی، هاودەنگ و کۆدەنگ بن دەگەڵ یەکتری و بە یەکەوە و بە گوڕ و تینێکی زیاترەوە ئەو پرۆسە نیشتمانییە بە ئەنجام بگەیەنن. خۆلادان لەو پرسە نیشتمانییە بە هەر بڕوبیانوویەک هەم ئەو لایەنە و هەمیش گەلەکەمان دووچاری خەساری گەورە دەکات.

ئیمە مافی بەشداریکردن و دەنگدانمان نییە، بەڵام بەرانبەر بەو پرسە چارەنووسسازەی گەلەکەمان لە باشوور، بە گیان و بە دڵ هەست بە بەرپرسایەتی دەکەین، هەربۆیە داوا لە سەرجەم حیزب و لایەن و چین و توێژەکان لە باشوور دەکەین، کە خۆیان بۆ رۆژی 25ی سیپتامبر ئامادە بکەن و بە تێکڕایی بە (بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان) بدەن. بە دڵنیایی دەنگی ئێوە و بەشداریتان لەو ریفراندۆمەدا پیلانی دوژمنان پووچەڵ دەکاتەوە و داهاتووی گەلەکەمان لە باشوور گەرەنتی دەکات. سەربەخۆییی باشووری کوردستان کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پارچەکانی دیکەی نیشتمان دەبێت و باشووری ئازاد و سەربەخۆ دەتوانێت وڵاتی هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر بێت.

بەڵێ بۆ سەربەخۆییی کوردستان

جەلیل گادانی / فەرانسە
ئەحمەد شێربەگی / سوئیس
ئیبراهیم جەهانگیری / کانادا
جەلیل ئازادیخواز / ئامریکا
جەمال نەجاڕی / فەرانسە
فەرەیدوون ئەرشەدی / ئاڵمان
بێهزاد خوشحاڵی / ئاڵمان
د. ئازاد مورادیان- ئەمریكا
د. سورەییا فەلاح- ئەمریكا
د ئاوات عەلیار / ئامریکا
قادر ئەلیاسی / نوروێژ
ئەمجەد حوسێن پەناهی / ئاڵمان
عیرفان رەهنموون/ نوروێژ
موحسین خالیدی / کوردستان
ژیلا کەریمی / کوردستان
گوڵباخ بەهرامی / کوردستان
رامبود لوتفپووری / بریتانیا
لەیلی حەسەنپوور / نۆروێژ
چەکۆ ئەحمەدی / نۆروێژ
شاهۆ حوسێنی / ئاڵمان
وریا ماملێ / نوروێژ
شەریف فەلاح / کوردستان
سالار حیسامی / کوردستان
ژیوار رەسووڵی/ کوردستان
ترووسکە سادقی/ کوردستان
شەماڵ بۆکانی/ کوردستان
مەهەباد عوسمانی / کوردستان
جەماڵ پوورکەریم / فەڕانسە
شلێر دەروێشی / فەڕانسە
هەڵمەت مەعڕووفی / سوئیس
ئەردەڵان عەبدوڵلاهی/ فەڕانسە
شاهین ئەحمەدی / فەڕانسە
عومەر عەبدوڵلا نژادیان / فەڕانسە
هادی عارفی / سوئیس
ئاوارە هەورامی / سوئێد
شێرکۆ جیهانی / سوئێد
کەمال گروێسی / سوئێد
رەند زارعی / نوروێژ
ئەفراسیاو گرامی / نوروێژ
ئومێد دانەر / سوئێد
جەلال جەماڵی / ئاڵمان
چیا عەلیار / سوئێد
سۆران ئەمینی / سوئێد
مستەفا ئەمیری / سوئێد
سەلاح سەدباری/ کوردستان
هیوا مولانیا/ تورکیا
شکۆفە قوبادی / سوئێد
فەرزانە رەزەوی / ئاڵمان
سەعید باغی / ئاڵمان
جەلال ساڵحزادە / فەرانسە
پەروانە شەریفی / فەرانسە
رەزا شەریفی بۆکانی / تورکیا
سالار قارەمانی / نوروێژ
هیوا خوشنمەک / سوئیس
گوڵستان وەلییە/ کوردستان
سەحەر بەرکەند / دانمارک
لەیلا سۆفی سوڵتانی/ کوردستان
ئەنوەر عەباسی / سوئێد
چیا کوردستانی / ئاڵمان
محەمەد ئەفەندی / بەریتانیا
ئارتین حەمدی / نوروێژ
کاوە کانبی / هوڵەندا
ناسر مورادی / کوردستان
چیا عەبدوڵڵاپوور / فینلاند
محەمەد فەرهادزادە / کوردستان
بێگەرد خوسرەوانی / دانمارک
مەحموود شەریفی / ئاڵمان
فەرۆخ مێهری / سوئێد
عوسمان ئەمینی (نۆباری) / کوردستان
یوسف قادری / ئاڵمان
ئاکام خالقی / نوروێژ
فەرشید رۆژهەڵاتی / سوئێد
بێهروز لوتفی / ئاڵمان
مکائیل ئەحەدی / ئۆسترالیا
ئارام عوسمانی / فەرانسە
عەلی مونەزەمی / نوروێژ
هەمزە ئاگوشی / نوروێژ
ئارەزوو بەهرامی/ نۆروێژ
عەلی بەهرامی/ نۆروێژ
کەریم ئەڵڵاوەیسی ـ نوروێژ
دیار ئەڵڵاویسی ـ نوروێژ
رێباز ئازەرپوور / ئاڵمان
سەید سەمەد تاهیری / نوروێژ
تەها رەحیمی / کوردستان
مەلا غەریب رەحیمی / فینلاند
ئەنوەر شێخ محەمەدی / فینلاند
رەحیم شەخسی / ئوسترالیا
دنا رەحیمی / فینلاند
زانا رەحیمی / فینلاند
دڵشاد هەورامی / فینلاند
کاروان ئاقایی / ئاڵمان
جانی دیدار / سوئێد
فەرەیدوون خوسرەوی/ ئاڵمان
جەعفەر رەسووڵی / نوروێژ
جەعفەر حامیدی / کوردستان
لایق مورادی / دانمارک
دڵنیا رحیم زادە / سوئێد
گوڵاڵە کەمانگەر / نوروێژ
ئازاد رۆستەمی / نوروێژ
کەیهان یووسفی / نوروێژ
ئاڵا کۆنەپۆشی / کوردستان
فازیل سوڵتان پەناە / فینلاند
کەژاڵ محەمەدی / کانادا
هیوا بەهرامی / ئوتریش
هیوا پوورئازەر / بریتانیا
عەتا دەباغی / سوئێد
جەلال هانیسی / نوروێژ
یوسف رەحمانی / فینلاند
سوهراب کەریمی / کانادا
ساماڵ ئەحمەدی / کوردستان
جەمشید بەهرامی / ئاڵمان
ئاریاس کوردستانی / بریتانیا
هادی عەزیزی / کوردستان
بێهروز ئەردەلان / کوردستان
رحمان ئەمیری / نوروێژ
کاووس عەزیزی / دانمارک
تایان عەبدوڵڵاهی / دانمارک
مینا عەزیزی / دانمارک
سەفین عەزیزی / دانمارک
سەلاح ئارامش / سوئێد
رەشید زەرواوی / ئاڵمان
جەمیل فەتحی / بەلژیک
تالب قەیسەری / کوردستان
جەمیل ئەحمەدی / ئیرلەندا
رۆژان ئاشتاب / کانادا
ئاشق ئیسماعیلی / سوئێد
جەمال دێوەر / کوردستان
کەریم فەرخەپوور/ فینلاند
حەسەن ئەمینی / نوروێژ
گولە حەیدەری / نوروێژ
شەهلا دەباغی / سوئێد
سەید خدر میرسەیدی/ فینلاند
پەرویز رەشیدی / کانادا
شاناز کاکەئازەر / دانمارک
هەورام رەحیمی / نوروێژ
سۆران شەخسی / ئوسترالیا
ئازاد خزرنیا / نوروێژ
محەمەد محەمەدپوور/ کوردستان
مەنسوور شەریفی / بریتانیا
کاردۆخ میتانی / بریتانیا
ناسر باباخانی / ئامریکا
کاوە شەریفیان/ ئاڵمان
جەمال قازی / ئاڵمان
جوانە سوورەگوڵ / ئاڵمان
موژگان قازی / ئاڵمان
مەستان قازی / ئاڵمان
خالید سەیدی / نوروێژ
جەلال موکریانی / ئاڵمان
شۆرش ناسری / ئاڵمان
کامران قازی / سوئێد
ئارام محەمەدیان / فینلاند
فواد مەحموودی / ئاڵمان
ئارەزوو نەسیری / نوروێژ
عەتا نەسیری / نوروێژ
ئەمین عەبدی / دانمارک
کەماڵ ساداتی / دانمارک
رەحمەت رۆژهەڵات / نوروێژ
کاوە شێخ / کوردستان
عەدنان شەفیعی / ئاڵمان
رامین زەندنیا / ئاڵمان
ئازیتا شەرەفکەندی / ئاڵمان
یوسف شێخ محەمەدی / سوئێد
کەریم بەختیاری / ئامریکا
دیار میرسەیدی / فینلاند
ئیبراهیم مەحموودی / کوردستان
جەعفەر موقەدەم / کانادا
جەعفەر نەبی / ئامریکا
ئەحمەد مەمەندی / کوردستان
ئارام موحەمەدیان / فینلاند
رەزا سیراجی / سوئێد
وریا ساڵحزادە / نوروێژ
شەهرام ئەلیاسی / تورکیا
لەیلا راوەند / تورکیا
شنۆ رەوشەنی / تورکیا
گوڵەباخ فەتاحی / نوروێژ
بەختیار محەمەدی / نوروێژ
ئەرسەلان چەڵەبی / هوڵەند
خەبات قورەیشی / نوروێژ
روپاک مورادرەسووڵی / سوئێد
ئەحەد ئەحمەد زادە / کوردستان
ئیسماعیل ئیبراهیم / کانادا
فەرزین حەسەن / تورکیا
دیاکۆ هاشمی / سوئێد
مەسعوود فەریقی / سوئێد
سەکین جەوانمەرد / سوئێد
حەسەن ئەمین عەشایەری / نوروێژ
کەریم حاجی رەسووڵی / سوئێد
ئالان فتووحی / سوئێد
ئیدریس هەمزەیی / نوروێژ
کانی کوردستانی / بریتانیا
مەنسوور ئیراندوست / سوئێد
سامان عەباسی / ئوتریش
سەکین جەوانمەرد / سوئێد
سوهراب رەحمەتی / کوردستان
ئازاد حوسێن زادە / سوئیس
ئیبراهیم رۆستەم نژاد / سوئێد
یونس رەحیم زادە / ئاڵمان
رۆژین ئەشرەفی / سوئێد
مەحموود فەتاحی / فینلاند
خالید زکالاب / نوروێژ
زانیار کاکەباوە / نوروێژ
فەرزەند ئورمییە / سوئیس
حەیدەر کاکەزادە / فینلاند
حوسێن بەخشی / ئاڵمان
پەری سدقی / ئاڵمان
جەمال عەلایی / ئوتریش
نەرمین عوسمانی / ئاڵمان
سارا حسێنی / فینلاند
هیوا مەولوودی / نوروێژ
هەژار ئەمینی / کوردستان
سەعید کیانی / سوئێد
رزگار محمدی / فەرانسە
مەحبووبە حوسێنی نیا / ئامریکا
ئالەن یاحەقی / فەرانسە
حەسەن سەلیمی / نوروێژ
عەزیز هەرنی / کوردستان
سەردار کاوە / نوروێژ
ئەییوب سووری / فینلاند
تەها خاڵەیی / کانادا
محەمەد رەشیدی / نوروێژ
سارا مەعرووفی / نوروێژ
هەڤاڵ ئەحمەدی / سوئێد
سەردار ئێرانی / کوردستان
سەردار کاوە / نوروێژ
رەزا ئەمینی / دانمارک
شێرڤین شافعی / ئاڵمان
فەریبا فەتاحی / ئاڵمان
فەرهاد ئەمینی / ئاڵمان
فایەق ئەمینی / ئاڵمان
فەرەیدون مولاوەیسی / کوردستان
جەمال کەریمی بانە / هۆلەندا
مەلاعەلی سێڵاو / کوردستان
موحەمەد نەسڵی / سوید
هوومەن ساعدپەنا / کوردستان
بابەشێخ ناسری / ئاڵمان
تاهیر حیکمەت / ئاڵمان
بێبەش پیرۆتی / کوردستان
پێشەوا میرسەیدی / فینلاند
نامۆ شەرەفی / سوئێد
شۆرش ئاهی / کوردستان
سەلاح عوسمانی / ئاڵمان
نەوید خزری / ئاڵمان
کەمال هەورامی / ئوسترالیا

ئاکام سەردە
 

هەواڵی پەیوەندیدار