٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کورد بە مەرج دەنگی بە بوودجەی تەواوکاریی عێراق دا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی دا، بەشەدەرمانی ھەرێم نەبڕێت و پارەی جووتیارانی ھەرێمیش ڕەوانە بکات، ''ئێمەش دەنگمان بە بوودجەی تەواوکاری دا و پەسەند کرا.''

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە سێ نوێنەری کوتلە کوردییەکان سەردانی سەرۆکوەزیرانمان کرد و باسمان لەوە کرد، ئەگەر بەڵێنمان نەدەیتێ بەشە دەرمانی ھەرێم ڕەوانە بکەیت و پارەی جووتیارانیش ڕەوانە بکەیت، ئێمە دەنگ بە بوودجەی تەواوکاری عێراق نادەین، بۆیە ئەویش بەڵێنی دا ئەو دوو داواکارییەی ئێمە جێبەجێ بکات، بۆیە ئەمڕۆ بوودجەی تەواوکاری خرایە دەنگدان و پەسەند کرا.''

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتی: ''سندووقی نەقدی نێودەوڵەتی فشاری لەسەر حکوومەتی عێراق کردبوو، ئەگەر ئەمڕۆ بوودجەی تەواوکاری پەسەند نەکەن، کۆبوونەوەی خۆمان دەکەین وناتوانین زیاتر قەرز بە ئێوە بدەین، بۆیە بەو داواکارییانەی ئێمە ڕازی بوون و بوودجەکە پەسەند کرا، چونکە بەغدا پێویستی بە قەرزی زۆر ھەیە.''

(سلێڤانەیی) گوتیشی: ''ئێمە بەو مەرجە دەنگمان بە بوودجەی تەواوکاری دا، ئەگەرنا دەنگمان پێ نەدەدا، چونکە ئەو بوودجەیە ھیچی بۆ کورد تێدا نەبوو.''

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار