مامۆستایەکی زانکۆ: گلدانەوەی ئاو، کاریگەریی ئەوتۆی نابێت

هەولێر-KDP.info- حکوومەتی ئێران ژمارەیەک بەنداوی لەسەر خاکی خۆی دروست کردووە بۆ گلدانەوەی ئاو، بڕیارە تورکیایش بەنداوێکی گەورە بۆ گلدانەوەی ئاو دروست بکات، بهڵام مامۆستایهكی زانكۆ باوهڕی وایه، گلدانهوهی ئاو له لایهن دراوسێكانهوه كاریگهریی ئهوتۆی نابێ.
بەگوێرهی ڕێککەوتنە نێودهوڵهتییهكان، ھەر وڵاتێک ئازادە لەوەی بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو دروست بکات، بەڵام نابێت کاریگەریی لەسەر وشکبوونی ئاو ھەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی سەرچاوەیانە.
دوێنێ شهممه، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی ڕەوشی ئاو گرێ دا و تێیدا، وەزیرانی پەیوەندیداری حکوومەتی عێراق ئامادە بوون و بە وردی دانوستان لەبارەی کێشەی کەمیی ئاو لە عێراق و گرتنەوەی ئاو لە لایەن وڵاتانی ئێران و تورکیاوە کراوه. لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خراوهتە سەر ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران و تورکیا بۆ ئەوەی ئاوی پێویست بەربدرێتهوه بۆ عێراق، بەتایبەت ئێستا ھەردوو وڵات خەریکی دروستکردنی بەنداون لەسەر ئەو ڕووبارانەی دەڕژێنە نێو ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە.
ئهم پرسی گلدانهوهی ئاوه هاوكاته لهگهڵ ھاتنی وەرزی گەرما و، بە ھۆی گرتنەوەی ئاوی ڕووباری سیروان و زێی بچووکیشهوه، بەشێک لە دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی خوارووی عێراق ڕووبەڕوی کێشەی کەمئاوی بوونەتەوە و، چەندین خۆپێشاندان و گردبوونەوەش کراون بۆ ئەوەی ئاویان بۆ دابین بکرێت.
پێوهست بهم پرسه، (عومەر حەسەن) مامۆستای زانکۆیه لە سۆران و، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''گرتنەوەی ئاو ھیچ کاریگەریی لەسەر ھەرێمی کوردستان نابێت، چونکە ئێمە لە ھەرێمی کوردستان پێنج ملیار مەتر ئاوی ژێرزەوی و دوازدە ھەزار ملیار مەتر ئاوی سەرزەوی و نۆ ملیار مەتر سێجا ئاوی بەنداوەکانمان ھەیە، لەبەر ئەوە گرتنەوەی ئاو لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە کاریگەریی ئەوتۆی نابێت، مەگەر کاریگەریی کاتی ھەبێت، ھەتا ئیدارەی ئاوی خۆمان دەکەین، چونکە پێویست بوو ئەو ساڵانی باران دەباری، ھەرێمی کوردستان ئیدارەی ئاوەکەی بکردایە.''
قاید میرۆ




