٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكى پارتى گەلانى ئەورووپا پشتگیری بۆ لاوانی کوردستان دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

ئەورووپا-KDP.info-  سەرۆکی پارتی گەلانی ئەورووپا لە دیداریدا لەگەڵ (فەلاح حەسەن)، جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیهان ڕایگەیاند، پشتگیری لە لاوانی کوردستان دەکات.

لە كۆبوونەوەیەكى فەرمى لەسەر ئاستى سیاسیى لاوانى ئەورووپادا، (فەلاح حەسەن)، جێگرى سەرۆكى لاوانى دیموكراتى جیهان، كە لاوێكى هەرێمى كوردستانە لەگەڵ (جۆزیف دوول)، سەرۆكى پارتى گەلانى ئەورووپا، كە گەورەترین پارتى نێو پەرلەمانى ئەورووپایە، كۆ بووەوە و باسى لە دواین ڕەوشى سیاسیى لاوانى جیهان و دواین گۆڕانكارییەكانى هەرێمى كوردستان كرد و بەتایبەتى تیشكى خستە سەر ئەنجامدانى ڕیفراندۆمى سەربەخۆییى هەرێمى كوردستان. (فەلاح حەسەن) باسى خراپیى ڕەوشى عێراق و ناسەقامگیریى ئەو وڵاتەى بۆ سەرۆكى پارتى گەلانى ئەورووپا كرد و ئیشارەتى بە شەڕى پێشمەرگە دژ بە داعش دا و باسى دوو ملیۆن ئاوارەى شەڕى تیرۆرى كرد، كە لە سێبەرى ئاسایش و ئازادیى هەرێمى كوردستاندا ژیان بەسەر دەبەن، باسى لە دوابڕیارى گەلى كوردستانیش كرد، كە دەیەوێت لە ڕێى ئاشتى و دیالۆگەوە چارەنووسى خۆى دیارى بكات و چیتر لەژێر چەترى ناعەدالەتیی وڵاتێكى پر لە تیرۆر و دەمارگیریى تائیفىدا نەمینێت و بڕیار لە چارەنووسى خۆى بدات، بۆیە داواى لە سەرۆكى پارتى گەلانى ئەورووپا كرد، پشتگیرى لە گەلى كورد و لاوانى كوردستان بكات. (جۆزیف دوول) سەرۆكى پارتى گەلانى ئەورووپا سوپاسى گەلى كوردستان و پێشمەرگە و لاوانى كوردستانیشى كرد و گوتى: ''من خەڵكى فەرەنسام و لە نیزیكەوە لە نەهامەتییەكانى كورد تێدەگەم و، لاوانى كوردستانم خۆش دەوێت و لە نیزیكەوە ئاگادارى ڕۆڵى ئێووەم لە نێو لاوانى سیاسیى جیهاندا، من بەڵینتان پێ دەدەم، كە پاڵپشتى لە داخوازییە ڕەوا و دیموكراسییەكانى لاوانى كوردستان بكەم، كە وەكو لاوانى سیاسیى هەر وڵاتێك بۆ خزمەتى گەلەكەیان تێدەكۆشن و هەوڵ دەدەن.'' 

هەواڵی پەیوەندیدار