"فراكسیۆنی پارتی كار بۆ نیزیكبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان ده‌كات"

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕیفراندۆم بڕیاری خه‌ڵكی كوردستانه، پشتیوانی یه‌كه‌م و كۆتاییشی هەر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی له هه‌وڵداین و هه‌نگاویشمان له‌و بواره‌دا ناوه، بۆ ئه‌وه‌ی نیزیكبوونهوه له نێوان ئێمه و فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌دا دروست بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌و دهلیڤهدا به باشترین شێوه په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان له دواین ده‌ستپێشخه‌ریدا ڕایگه‌یاند، به‌بێ مه‌رج ئاماده‌ن په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به مه‌رجێك له خزمه‌تی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان بێنه ناو پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه به‌ره‌و ڕۆژی 25/9 بچن.
(محه‌ممه‌د عه‌لی یاسین)، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئێمه پێویستمان به په‌رله‌مان هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ بڕیارێكی چاره‌نووسساز، هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ش ئێمه پێویستمان به په‌رله‌مان هه‌یه، كه ئێمه كار بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ین، ئێمه له هه‌وڵداین و هه‌نگاویشمان له‌و بواره‌دا ناوه و بۆ ئه‌وه‌ی نیزیكبوونهوهیهك له نێوان ئێمه و فراكسیۆنه‌كاندا دروست بێت و بتوانین له‌و دهلیڤهدا به باشترین شێوه په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه.''
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی ڕوونیشی كرده‌وه: ''پشتیوانی یه‌كه‌م و كۆتاییی ڕیفراندۆم خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، ڕیفراندۆم بڕیاری خه‌ڵكی كوردستانه، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانێت پشتگیری له‌و بڕیاره بكات و وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی كاری خۆی بكات.''
ڕابین شێروانی




