٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەردەشتییەكانی كوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی-KDP.info- ڕێبەری زەردەشتییەكانی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجام دا و پشتگیریی خۆیانی بۆ سەربەخۆیی و ڕێفراندۆم دەربڕی، داوایشی لە هەموو كوردستانیان كرد، بە گوڕوتینەوە بەدەم ڕێفراندۆمەوە بچن.

(شێخ لوقمان)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "ئێمەی زەردەشتییەكان، پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەین و، داواكارین هەموو كوردستانیان بە دەم ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانەوە بچن و دەنگ بە (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم بدەن".

(شێخ لوقمان) گوتیشی: "بێ سڵەمینەوە، پرسی كورد، پرسی خاكە، بۆیە بانگەوازی یەكدەنگی و یەكڕەنگی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە هەموو لایەك دەكەین بۆ گەڕانەوەی مافی نەتەوەكەمان و گەڕانەوەی خاكە داگیركراوەكانمان".

ڕێبەری زەردەشتییەكان دەشڵێت: "خۆشبەخت ئەو كەسەیە لە پێناو خۆشبەختیی كەسەكانی دیكەدا تێدەكۆشێت، بۆیە ئێمە خۆشبەختی لە دەرفەتی یەكسانی لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستاندا دەبینینەوە و لەو پێناوەیشدا تێدەكۆشین".

ناوبراو ئاماژەیشی دا: "حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا هەمیشە كوردیان جینۆساید كردووە و چەوساندوویانەتەوە، بۆیە دەبێت ڕێفراندۆم وەك تاكە چارەسەری بۆ دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بزانین و بە یەك دەنگ پشتگیری لێ بكەین."

 

هێڤیار هەڵەبجەیی

هەواڵی پەیوەندیدار