چوار پێشمەرگەی دیكە رزگار كران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ لە شاری مووسڵ ھێزە عێراقییەكان چوار پێشمەرگەی دیلی دەستی داعشیان رزگار كردووە.
(عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ ھێزە عێراقییەكان لە لای راستی شاری مووسڵ چوونەتە سەر زیندانێكی داعش كە كۆمەڵێكی زیندانیی تێدا بوون و، لەنێو زیندانییەكانیشدا چوار پێشمەرگەی دیلی داعش ھەبووە" .
(رەجەب) گوتیشی، "من بەدواداچوونم بۆ ئەو پرسە كردووە و راستە كە ئەو چوار پێشمەرگەیەی دیلی دەستی داعش رزگار كراون و ئێستا لای ھێزە عێراقییەكانن و ھێشتا نەگەییشتوونەتەوە ھەرێمی كوردستان".
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی ڕوونیشی كردەوە، تەنیا ھەواڵەكە پشتڕاست كراوەتەوە و ھێشتا ناسنامەی ئەو پێشمەرگانە دیار نییە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، بەپێی ئاماری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە شەڕی داعشدا ٦٩پێشمەرگە بێسەروشوێن و دیلن و لە دەست تیرۆریستاندان.
بڵند ئیبراھیم




