٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێران: لە ڕمێلان پەیەدە نەوت دەداتە ڕژێمی سووریا

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- شارەزایەکی بواری نەوت لە شاری ڕمێلانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، لە شاری ڕمێلان، پەیەدە نەوت بە ڕژێمێ سووریا دەدات و زۆربەی هەرەزۆری بۆ ئەوان دەچێت.

ئەندازیار (ئاسۆ خەمۆ)، کە خەڵکی شاری ڕمێلان و پسپۆڕی بواری نەوتە، تایبەت بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''کێڵگە نەوتییەکانی شاری ڕمێلان سەر بە حەسەکەیە و یەپەگە، باسکی سەربازیی سەر بە (پەکەکە) لە ڕۆژئاوای کوردستان چاودێریی دەکات و، نەوتەکەی بە ڕژێمی سووریا  دەفرۆشرێت و بە سەر ئەواندا بەش دەکریت.''

(ئاسۆ خەمۆ) گوتیشی: ''دابەشکردنەکە 60%ی بۆ ڕژێمی سووریایە و 25%ی بۆ پەیەدەیە و 10%ی بۆ سەنادیدە (سەنادید، هۆزێکی عەرەبە) و 5%ی بۆ هێزی (سۆتۆرۆ)یە (سۆتۆرۆ، هێزیکی کریستیانە) و بە تانکەر بە ناوچەکانی دیکەدا تێپەڕ دەبێت، تا دەگاتە شاری مونبج و لەوێ بازاڕی ئازادە و د‌یتە دابەشکردن.''

سەبارەت بەم پرسە، (محەمەد سەڵاح)، سەرکردەی ئەنەکەسە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پەیەدە خزمەتی نەیارەکانمان دەکات، لەجیاتی ئەوەی نەوتەکەی لە خزمەتی خەڵکدا بەکار بێنیت، لە کۆنەوە نەوتەکە بە ڕژێم دەفرۆشێت.''

، (محەمەد سەڵاح) ئەوەیشی گوت: ''ئێستا سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ڕۆژئاوا بە بارێکی ناخۆشی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا تێپەر دەبن و لە سەرووی هەمووشیانەوە پەکەکە لێی بەرپرسە و پەکەکە ژیانی لەم پارچەیەی کوردستان تێک داوە.''

شاری ڕمێلان، سەر بە شاری حەسەکەیە و گرینگترین شاری سووریایە لە بواری نەوتدا، 25 کیلۆمەتر لە شاری قامیشلۆوە دوورە و فراوانییەکەی 5 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و نەوتەکەی لە ساڵی ١٩٥٨دا دۆزرایەوە. نەوتەکەی ڕمێلان سەرچاوەی سەرەکیی کارەبای حەسەکەیە.

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار