زیاتر له 14 هه‌زار كه‌س له پرۆژه‌یه‌كی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و Unicef سودمه‌ند ده‌بن

هەولێر-KDP.info- بە هۆی ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆڵێک لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و Unicefـدا، زیاتر لە ١٤هەزار کەس سودمەنەد دەبن.
ئەمڕۆ 19/7/2017 له درێژه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه و راكێشانی ئاوی خواردنه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه رووبه‌ڕووی وێرانكاری زۆر بوونه‌ته‌وه له سنووری شاره‌دێی زوممار، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی Unicef، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی جیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌دێی ره‌بیعه و زوممار جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا هه‌ڵده‌ستن به راكێشانی هێڵی ئاوی 110 م‌م و 75 م‌م بۆ گوندی گرفر و گه‌یاندنی هێڵێكی دیكه‌ی ئاوی 75 م‌م بۆ قوتابخانه‌ی ته‌لموس و لاتفان له شاره‌دێی زوممار، به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه كه ماوه‌ی 2 مانگی بۆ ته‌رخان كراوه تێیدا 7000 هه‌زار دانیشتووی ئه‌و ناوچانه سوودمه‌ند ده‌بن.
له‌لایه‌كی دیكه و له به‌رده‌وامیی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كاندا، له شاره‌دێی ره‌بیعه، هه‌ستان به لێدانی بیری ئاوخواردنه‌وه و راكێشانی بۆریی ئاو و هێڵی كاره‌با بۆ گوندی بوسه، كه بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا 7000 كه‌سی ناوچه‌كه سودمه‌ند ده‌بن.
هەر له شاره‌دێی ره‌بیعه، دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌ستشۆری قوتابخانه‌ی بزونه کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە كه بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هۆی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه 550 كه‌س سودمه‌ند ده‌بن.




