ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی ٦٧٠٠ خێزان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له درێژه‌ی هاوكاریكردنی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مداها‌ت له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، هەروەها لە پارێزگای سلێمانی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ٦٧٠٠ خێزاندا دابه‌ش كرد.
19/7/2017 له درێژه‌ی دابه‌شكردنی خۆراك و پێداویستییه ته‌ندروستی و خاوێنكردنه‌وه‌كان به‌سه‌ر ئاواره و خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مداهاتی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ش‌نگال و پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چیای ش‌نگال به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی خۆراك و پێداویستییه نێوماڵییه‌كان، له‌و میانه‌شدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، له هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی 12هه‌زار پارسێلی ته‌ندروستی كه پێكهاتبوو به پێداویستییه‌كانی خاوێنكردنه‌وه به‌سه‌ر 6 هه‌زار خێزانی ناوچه‌كانی سه‌رده‌شتێ، سنوونێ، گوهبه‌ل، زوراڤا، بورك، حه‌ردان، گوندێ گورمز، شێخ شه‌رفه‌دین، گوندێ راشێ) دابه‌ش كرا
له سلێمانی هاوكاریی 700 خێزانی كه‌مداها‌ت ده‌كرێت
19/7/2017 له درێژه‌ی دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر ئاواره و خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مداهاتی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شاری سلێمانی، به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی خۆراك و پێداویستیه جۆراوجۆره‌كانی دیكه به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كاندا، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك بۆ 700 خێزانی هه‌ژاری سنوری شاری قه‌ڵادزێ و شاره‌دێی زاراوه‌و هه‌ڵشۆ.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته درێژه‌پێده‌ری هه‌ڵمه‌ته خێرخوازییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ریداو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كانی كاركردنیدا هاوكاری جۆراوجۆری دانیشتوانی ناوخۆی كوردستان ده‌كات.




