٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر متمانەی لە دوو بەرپرسی دارەشەکران وەرگرتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لەبەر ئەوەی دوو بەرپرسی ناحیەی دارەشەکران کاری نایاسایی و زیادەڕۆییان ئەنجام داوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر پێشنیاری وەرگرتنەوەی متمانە لەو دوو بەرپرسە پەسەند کرا.

(یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ماوەیەک پێش ئێستا لێکۆڵینەوەیان لە کەیسێکی گەندەڵی لە ناحیەی دارەشەکران کرد، دەرکەوت کە کاری نایاسایی و زیادەڕۆیی ئەنجام دراوە، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ھەریەکە لە سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوبەری پۆلیسی دارەشەکران بانگھێشت کرابوون، کە ئەوان بەو کارە تۆمەتبار بوون، بە زۆرینەی دەنگ پێشنیاری لادانی ئەو دوو بەرپرسە لە پۆستەکانیان پەسەند کرا.''

(مزووری) ڕوونیشی کردەوە: ''پێشنیارەکە ئاراستەی پارێزگا و وەزارەتی شارەوانی دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرنە بەر و ئەو دوو بەرپرسە لە پۆستەکانیان دوور بخرێنەوە.''

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار