٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، سەرەخۆشی لە بەهزاد حەوێزی و تاهیر شێخ محەممەد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەڤاڵ و هاوكاری بەڕێزمان كاك بەهزاد حەوێزی..

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (فوئاد عەبدولوەهاب حەوێزی) مامی بەڕێزتان. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله وانا الیە راجعون.

 

                                                                                     دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

                                                                                           13/7/2017

هەڤاڵی بەڕێز كاك تاهیر شێخ محەممەد باراوی
 
بەڕێزان خانەوادەی شێخ محەممەد شێخ ئەحمەد باراوی..
 
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتی ناسراوی دەڤەری شارباژێڕ (شێخ محەممەد شێخ ئەحمەد باراوی) باوكی بەرێزتانمان پێگەشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكارتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
 
 لە خوای گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
 انالله واناالیە راجعون.
 
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان  

هەواڵی پەیوەندیدار