٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد ئیلخانی: یەکەم سەردانی دیپلۆماسی سەرکەوتنی هێنا؛ ئەورووپا ئەنجامی ڕیفراندۆمی قەبووڵە

سەرچاوە: KDP.info

برۆکسل-KDP.info-  (محەمەد ئیلخانی)، ئەندامی شاندی باڵای ڕیفراندۆم بۆ پەرلەمانی ئەورووپا دەڵێت، ئەورووپا ئەنجامی ڕیفراندۆمی قەبووڵە و سەردانەکە سەرکەوتنی دیپلۆماسیی بەدەست هێنا.

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم گوتی: ''لە سەردانی ئێمەدا بۆ یەکێتیی ئەورووپا چەندین دیدار ئەنجام درا و تێیدا ھەمووان باسیان لەوە کرد، کە ڕێز لە ئەنجامی ڕیفراندۆم دەگرین و بڕیاریشە بەشێک لەوانە چاودێر بۆ ڕیفراندۆم ڕەوانە بکەن، بۆیە سەردانەکەمان بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھات.''

دوێنێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری باوەڕیان بە پەرلەمانی ئەورووپا و حکوومەتی بەلجیکا هێنا، کە چاودێر ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی چاودێریی ڕیفراندۆم بکەن. لە سەردانەکەدا دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و شەڕی تیرۆر و چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا ڕوون کرایەوە، هاوکات ئەورووپاییەکان دڵنیاییان وەرگرت، کە دەوڵەتی کوردستان دەبێتە دەوڵەتێکی دیموکراسی و پێکەوەژیان و سەقامگیر بۆ ناوچەکە.

ئەندامی شاندی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ پەرلەمانی ئەورووپا، (محەمەد ئیلخانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی: ''ئێمە لە سەردانەکەماندا لەگەڵ لەگەڵ حکوومەت و ھەرێمەکانی بەلجیکا کۆ بووینەوە و تێیدا باسیان لەوە کرد، کە ئەنجامی ڕیفراندۆم ھەرچۆنێک بێت، ئێمە ڕێزی لێ دەگرین و ئامادەیی خۆشیان نیشان دا، کە چاودێر بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم ڕەوانە بکەن، ھەم حکوومەتی بەلجیکیا و ھەمیش ھەرێمەکانی ئەو وڵاتە.''

(محەمەد ئیلخانی) دەڵێت: ''جگە لەوەش، ئێمە لەگەڵ نوێنەری ھەموو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کۆ بووینەوە و لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا کۆ بووینەوە و لێکتێگەیشتنێکی زۆر باش ھەبوو لە نێوانمان و باسیان لەوە کرد ئەنجامی ڕیفراندۆم ھەرچۆنێک بێت ئێمە ڕێزی لێ دەگرین، کە ئەمەش بەنیسبەت ئێمەوە زۆر ئیجابییە، چونکە گرینگە یەکێتیی ئەورووپا پشتگیریی ئێمە بکات، ھەر بۆیەش یەکەم وێستگەی دیبلۆماسیی ئێمە، یەکێتیی ئەورووپا بوو.''

(ئیلخانی) ڕوونیشی کردەوە: ''ئەمڕۆ کۆتایی بە یەکەم سەردانی شاندی باڵای ئەنجومەنی ڕیفراندۆم ھات و سەردانەکەش سەرکەوتنی بەدەست ھێنا، کە ئەمەش جێگای دڵخۆشیی ئێمەیە، کە یەکەم سەردانی گرینگی خۆمان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا، دوای گەڕانەوەش سەردانی وڵاتانی دیکەی ھەرێمی دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕای ئەوانیش بزانرێت.''

بڵند ئیراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار