نێروەیی: ئەورووپا بۆیە پشتمان دەگرێت دەزانێ دەوڵەتی کوردستان نموونەی دیموکراسیی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبێت

دهۆک-KDP.info– شارەزای پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، (د. هاوار نێروەیی) دەڵێت، ئەورووپا و وڵاتانی ئیقلیمی ناوچەکەش دەزانن، کە مەحاڵە عێراق بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە، بۆیە چاوەڕوانکراوە کە ئەورووپا پشتیوانی لە سەربەخۆییی کوردستان بکات، چونکە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان لە قازانجی ئەورووپا و جیهاندایە، کە دەبێتە نموونەیەکی دیموکراسیی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.
دوێنێ بۆ هەرێمی کوردستان ڕۆژێکی مێژوویی بوو لە نێو پەرلەمانی ئەرووپادا کە تەنیا ئاڵای کوردستان لەپاڵ ئاڵای یەکێتیی ئەورووپادا بینرا و پێشوازییەکی گەرم لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرا.
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەدا کاردانەوەی خێرای بەرپرسانی بەلجیکا و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز بینرا، کە ئەوان گوتیان چاو‌دێر دەنێرین بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەش پشتگیری لە ئەنجامەکەی دەکەین.
هاوکات لە پەرلەمانی ئەورووپاش فراکسیۆنی کریستیانەکان گوتیان، ئەوان خۆیان بە قەرزاری هەرێمی کوردستان دەزانن و کاتی ئەوەیە کە لۆبیی ئەوانیش بۆ پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان بکەونە جووڵە. ئێستا ئەوەی گرینگە بزانرێت، ئەوەیە کە یەکێتیی ئەورووپا بۆچی پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان دەکات؟ لە وەڵامدا (د. هاوار نێروه‌یى) شارەزای پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''لێره‌دا فاكته‌رى زۆر گرینگ هه‌یه، یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ش بابه‌تى پێكه‌وه‌ژیانى كه‌مه‌ئایین و کەنه‌ته‌وه‌كانه. لاى سه‌كرده و به‌رپرسانى ئه‌ورووپا و ئه‌مریكاش ئه‌و قه‌ناعه‌ته دروست بووه، کە له‌ژێر سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه ده‌سته‌به‌ر بووه، سه‌ركرده‌كانى ئه‌ورووپا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان ده‌وڵه‌تێكى سیكۆلار ده‌بێت و ئه‌و ده‌وڵه‌ته باوه‌ڕى به فرەئایینی و فره‌لایه‌نى و پێكه‌وه‌ژیان و مه‌جالى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى تریش له‌سه‌ر ئاستى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا دەبێت.''
په‌ڕله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا سه‌نته‌رى بڕیاردانى ئه‌ورووپایه له‌سه‌ر ئاستى یاسایى و سیاسى له هه‌موو جیهان و نوێنه‌رایه‌تیى 28 وڵاتى ئه‌ورووپا ده‌كات، بۆیه پشتیوانیان بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییى كوردستان هه‌نگاوێكى باش ده‌بێت بۆ گه‌لى كورد و شەرعییەتدان لە لایەن ئەو پەرلەمانە بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان پێشوەختە سەرکەوتنی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستانە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا نیشان دەدات.
(نێروه‌یى) خاڵیکی گرینگی سەردانی شاندی ڕیفراندۆم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ برۆکسل دەگەڕێنێتەوە، سەر یەک ئامانجی گرینگ وەک گوتی، بۆیه قه‌ناعه‌تهێنان به كه‌سایه‌تى و به‌رپرسان له برۆكسل، بە واتای قه‌ناعه‌تهێنانه به ته‌واوى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، لە كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێشدا له په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا ئه‌ندامه‌كان هه‌ر یه‌كه‌ى نوێنه‌رى وڵاتێك بوون، ده‌وڵه‌تانى ئه‌ورووپاش ته‌جرووبه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم، بۆیه نه‌ك دژایه‌تیى ناكه‌ن، پشتگیریشمان ده‌كه‌ن و باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه (سه‌رۆك بارزانى) توانیویه‌تى قه‌ناعه‌ت به یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بكات و بڕیاریان داوه وه‌فدێكى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان بێنه كوردستان و چاودێریى پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم بكه‌ن، ئه‌مه‌ش شه‌رعیه‌تێكى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه هه‌روه‌ها به‌رزكردنى ئاڵاى كوردستان له‌گه‌ڵ ئاڵاى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بەبێ ئاڵاى عێراق، خۆی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا، كه له لایه‌نى دیپلۆماسییەوە ئه‌وه ده‌گه‌ینێت، کە ڕاسته‌وخۆ شه‌رعییه‌تى داوه و قه‌بووڵى كردووه كوردستان بووەته‌وه ده‌وڵه‌تێكى ئه‌مرى واقیع، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بێته سه‌رخه‌ت بۆ پشتگیریى كوردستان، ئیتر حكوومه‌تى عێراقیش ده‌چێت بۆ قۆناغى دووه‌م.''
ئێستا جیهان دەزانێت، کە یەکپارچەییی عێراق تەنیا دروشمە، وەک (نێروەیی) گوتی، كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ئیقلیمیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى حكوومه‌تێكى یه‌كگرتووى عێراقى دروست نابێت و مه‌حاڵه، بۆیه پشتگیریمان ده‌كه‌ن و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییش بۆ كورد به زه‌روور ده‌زانن.
نه‌شوان به‌رزنجى




