شارەزایانی نێودەوڵەتی: ئەورووپا ددانی بە شەرعییەتی ڕیفرادۆمی هەرێمدا نا

سلێمانی-KDP.info- شارەزایانی نێودەوڵەتی و مامۆستایانی زانکۆ دەڵێن، شاندی باڵای ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە پەرلەمانی ئەورووپادا سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کرد و لە دانیشتنەکە خوێندرایەوە، کە پەرلەمانی ئەورووپا پێشوەختە ددانی بە شەرعییەتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا نا.
یه‌كه‌م وه‌فدی باڵای كۆمیته‌ی ڕێفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بڕۆكسلی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆ بوونه‌وه و كفتوگۆیان له‌سه‌ر ڕێفراندۆم كرد، له ئاینده‌یه‌كی نیزیكشدا كۆمیته‌كه سه‌ردانی وڵاتانی دراوسێی كوردستان ده‌كات و باسی ڕێفراندۆمیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
بەرهەمی ئەو سەردانە زۆر لایەنی ئەرێنیی هەبوو، لەوانە پەرلەمانی ئەورووپا چاو‌دێر دەنێرێت بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم و هەندێ پەرلەمانتاری ئەورووپایش پێشوەختە گوتیان، کە ئەوان لەگەڵ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندان.
(د. عوسمان عه‌لی وه‌یس)، شارەزای نێودەوڵەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، بەرهەمی ئەو سەردانە لەوەدا دەبینێت، کە لە یەکەم سەردانی دیپلۆماسیی (سەرۆک بارزانی) و شاندی یاوەریدا بۆ پرسی سەربەخۆیی پشتگیری کران.
(د. عوسمان وەیس) دەڵێت، سه‌ردانی یه‌كه‌می وه‌فدی باڵای ڕێفراندۆم بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌م ده‌لاله‌تانه‌ی هه‌یه، كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، یه‌كه‌م مه‌رکه‌زی دیموكراسی و شاریستانییه‌تی جیهانه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا، كه ئه‌و گه‌لانه‌ی هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگارییان هاویشتووه، له لایه‌ن ئه‌وروپیهی‌كانه‌وه پشتگیری كراون، بۆیه یه‌كه‌م سه‌ردانی دیپلۆماسیی وه‌فدی باڵای ڕێفراندۆم به سه‌رۆكایه‌تیی (سه‌رۆك بارزانی) زۆر گرینگه بۆ ئاینده‌ی سه‌ربه‌خۆیی و پشتگیری له داوای ڕه‌وای كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
ناردنی شاندی چاو‌دێر لە لایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە بۆ شەرعیتدان بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان گرینگی و بایەخێکی زۆری هەیە و بە باوەڕێ (عەلی وەیس)، ئەو هەنگاوەی وڵاتە ئەورووپاییەکان کاریگەری دەبێت لەسەر وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، چونکە یەکێتیی ئەورووپا شەراکەتیی ئەمنی و سەربازی و بازرگانیی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا هەیە، کە ئەوانیش وەک یەکێتیی ئەورووپا ددان بە شەرعییەتی ڕیفراندۆمی هەرێمدا بنێنن.
هەرێمی کوردستان دوێنێ لە پەرلەمانی ئەرووپا دیمەنێکی جوانی دیموکراسیی نیشانی هەموو وڵاتانی ئەورووپا دا و سەرنجی ئەورووپاییەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا، وەک دوێنێ لە زمانی ئەورووپاییەکانەوە گوترا، هەرێمی کوردستان لانکەی دیموکراسی و پێکەوەژیان و سەقامگیرییە، سەبارەت بەم پرسە، (د. عەلی وەیس) گوتی: ''هه‌رێمی كوردستان لێتێگێشتنی له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان وه‌كو به‌شێكی زیندووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له ده‌لاله‌تی ئه‌منی قۆمیی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا هه‌یه، بۆیه ده‌توانین بڵێن ڕاگه‌یاندنی پرسی ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا تیشكی ڕووناكییه بۆ هه‌موو جیهان، كه ئێسته زۆرینه‌ی كوتله په‌رله‌مانییه‌كان و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بە شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پشتگیریی له ڕێفراندۆم ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماسییه بۆ كوردستان.''
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتاریدا لە پەرلەمانی ئەورووپا دەربارەی ڕیفراندۆم و شەڕی تیرۆر و دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە زۆری بەرچاوڕوونی دایە ئەورووپاییەکان و لە بابەت چارەی دۆخەکەشەوە پێی گوتن، سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان چارەیەکی بنەڕەتییە لە ناوچەکەدا، مامۆستای زانکۆ، (سیروان حەمە شەریف)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەی ڕوون کردەوە، کە یه‌كه‌م هه‌نگاوی كۆمیته‌ی ڕێفراندۆم هه‌نگاوێكی ئه‌كادیمی و زانستی بوو، كه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ستی پێ كرد و وتاری جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) زۆر مێژوویی بوو، کە له په‌ڕله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشكه‌شی كرد، بۆیه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گوتی: ''ئێمه قه‌رزداری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین، كه ئێسته لێره‌دا به ئازادی دانیشتوین و دە‌توانین گفتوگۆ بكه‌ین، لەبەر ئەوەیە کە پێشمەرگە ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند، وه‌فدی باڵای ڕێفراندۆم هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كانی كوردستانیان تێدا بوو.'' ئه‌وه‌ش بووه جێگه‌ی پێزانینی ئه‌ورووپییه‌كان، كاتێك نوێنه‌ری مه‌سیحی و ئێزدییان له وه‌فده‌كه‌دا بینی، كه كوردستان هه‌میشه به شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو ئایین و ئایینزاكان داندراوه.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن، پەرلەمانی ئەورووپا ددانی بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا نا، چونکە دوێنێ لە سەرنجیاندا دیار بوو کە چاوەڕیی ئەنجامی ڕیفراندۆمن و پێشوەختەش ئاماژەی وایان لێ بینرا، کە ئەوان ددان بە شەرعییەتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستاندا دەنێن، هەروەک (سیروان حەمە شەریف) ئاماژەی بۆ کرد: ''ئه‌ورووپا پشتگیری له ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كات، چونكه وه‌ك (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، ناكرێت شیعاری مافی گه‌لانیان هه‌ڵگرتبێت و دژایه‌تیی خواستی گه‌لی كورد بكه‌ن، من وه‌ك ماموستایه‌كی زانكۆ گه‌شبینم به پشتیوانیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ڕێفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان.
جێی ئاماژەیە لە کۆبوونەوەی ٧-٦-٢٠١٧ بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیار درا، کە ٢٥-٩-٢٠١٧ ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بکرێت.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




