ڕەنگە مانگی هه‌شت كۆنفڕانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال به‌ڕێوه بچێت؛ هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه

هەولێر-KDP.info- قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال رایگه‌یاند، هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شنگال، پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیش بۆ ئه‌وان دابین كراون و گوتیشی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی هه‌شت كۆنفڕانسێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال به‌ڕێوه بچێت.
شنگال له 3/8/2014 له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیر كرا، دوای زیاتر لە ساڵێك مانه‌وه له‌ژێر چنگی تیرۆریستانی داعشدا، هێزی پێشمه‌رگه به فەرماندەیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان(سه‌رۆك بارزانی)، توانی شنگال ڕزگار بكات و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ باوه‌شی كوردستان.
(مه‌حما خه‌لیل) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئازادكردنی شنگال له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، به‌پێی دوائاماره‌كانی ئێمه، تا ئێستا 1000 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شنگال، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا راده‌یه‌ك توانیومانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و هه‌ندێك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دیكه بۆ ئه‌وان دابین بكه‌ین، هەڵبەت گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كانیش به‌رده‌وامه."
گوتیشی: "هەر لەسەر ئەو داوایەمان بۆ سازدانی كۆنفڕانسێك بە چاودێریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كارییه‌كانی كراون، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ ئه‌و كۆنفڕانسه به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رێوه بچێت".
ڕابین شێروانی




