مامۆستایەکی زانکۆ: ناڕازییەکانی سلێمانی پاشـگه‌ز ده‌بنـه‌وه

سلێـمانى- KDP.info- ئەکادیمی هاووڵاتیـانى سلـێمانى ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه که به ناوى سلێـمانییه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن گوایە خەڵکی ئه‌و شاره ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی رەت دەکەنەوە و ده‌ڵـێن، ده‌نگى خۆیان به به‌لـێ ده‌ده‌ن.
چین و توێژه‌كان ڕاى جیاوازیان له باره‌ى ریـفراندۆمه‌وه هەیە و (مه‌ولوود ئه‌حمه‌د) کە مامۆستاى زانكۆیە به ماڵـپه‌رى فه‌رمیى پارتـى دیمـوكراتـى كـوردستـانى راگه‌یاند: "ئێستا كه ئه‌م ده‌رفه‌ته هاتووەته پێش، پێویسته به هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵى سه‌ركه‌وتنى بۆ بده‌ین. من دڵنییام هاووڵاتـیانى سلێـمانى ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن نه‌خێـر، پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و بە نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ره‌و سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌رۆن و ده‌نگى خۆیان به به‌ڵێ ده‌ده‌ن."
تێگەیشتنی سلێمانییەکان بۆ ئەو دۆخەی لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە ئارادایە و، ئەو لایەن و دەنگانەی کە دەیانەوێ خەڵکی قوربانیدەری ئەو شارە لە وا بڕیارێکی مێژوویی بێبەش بکەن، تا دێ لە هەڵکشانە.
پێگەیشتووی سلێمانییەکان بە ئاستێکە وا بۆیان ڕوون بووەتەوە، کە هەوڵدان بۆ دروستکردنی لەمپەر لەبەردەم ئەم پرسە چارەنووسسازە، لە پێناو دەستکەوتی حزبی و بەجێهێنانی ئەو ئەرکەیە کە نەیاران و داگیرکاران پێیان سپاردوون.
مامۆستاکەی زانکۆ جەخت دەکاتەوە: "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بییه‌وى ئه‌م پرۆسه‌یه له‌كه‌دار بكات و به نه‌خێـر وه‌ڵامى بداته‌وه، ئه‌وا قسه‌ى هه‌موو دانیشتوانى سلێـمانى نییه و بیر و ڕا و لێكدانه‌وه‌ى حیزبایه‌تى خۆیه‌تى. بێگومان مـێژوو له‌بیرى ناكات و په‌ڵه‌یه‌كى ره‌ش ده‌بێت بۆیان، بە پێویستیشی دەزانم سوپاسى هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بكه‌ین كه خه‌مخۆرى ئه‌م ریـفراندۆمه‌یه کە ئامانج لێی سەربەخۆیی كـوردستانە."
(رێبوار یاسین) رۆژنامه‌نووسێکی خه‌ڵـكى سلێـمانییه، وای به ماڵـپه‌رى فه‌رمیـى پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "ریـفراندۆم پرسێكى نیشـتمانى و نه‌تـه‌وه‌ییه و پیوەست نییە بە حیزبێکەوە، بۆیه شارى سلێـمانى كه پێناسه‌كه‌ى وایه شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه، دایكى سلێـمانى کە جه‌رگى داوه بۆ سـه‌ربه‌خۆییى كـوردستـان، خێزانى شـه‌هیدان و قوربانیـده‌ران له پێناو به‌خشینى خوێنى رۆله‌كانیان بۆ سـه‌ربه‌خۆیى، جا له ناو هه‌ر هێزیكى سیاسـیدا بن، ئه‌وا بێ گومان ده‌نگ به به‌ڵێ ده‌ده‌ن بۆ سه‌ربه‌خـۆییى كوردسـتان."
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێ: "ئه‌و هێزانه‌ى كه ده‌یانه‌وى له ده‌ره‌وه‌ى ویست و خواستى كۆمه‌ڵـگای کوردستانی، خەڵک ئاراسته بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه ناویان له خۆیان ناوه سـه‌ربه‌خۆ و ئازدیـخواز، خۆی ئەوان هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له خودى خۆیاندا سـه‌ربه‌خۆ نین. به‌داخه‌وه کە پایتەختی ڕۆشنبیری، بواری چەواشەکردنی خەڵکی بۆ ڕێژەیەک لە ڕۆشنبیرە چەواشەکارەکان هێشتووەتەوە، کە مەرامی سەرەکییان، زەوتکردنی مافی دەنگدانیانە بۆ سەربەخۆییان، ئه‌گه‌رنا خەڵکی شارى سلێـمانى به تێكڕا ده‌نگ به سـه‌ربه‌خۆیـیى كوردستـان ده‌دات و ئاماده‌ى قوربانـیدانه."
25-9ـی ئەمساڵ، ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بەڕیوە دەچێت، ئەم بڕیارە چارەنووسسازە له مانگى 7ى مانگی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ى (سەرۆک بـارزانى) و ١٥ لایـه‌نی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا درا؛ 8ى ئه‌م مانـگه‌ش له پیـرمام، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریـفراندۆم به سـه‌رپه‌رشتیى سـه‌رؤكى هه‌رێـمى كوردسـتان ساز درا، کە نوێـنه‌رى پارتـه سیاسییـه‌كان و پێـكهاته نه‌تـه‌وه‌یى و ئاییـنه‌كانى ئه‌نـدام له‌و ئه‌نـجوومه‌نه‌دا تێدایە.
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د




