مه‌لاله یوسفزای: ئێمەش قوربانیی دەستی تیرۆرین

هەولێر-KDP.info- (مەلالە یوسفزای) كچە چالاكڤانی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بە بەشێک لە ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەوانیش ھەمان چیرۆکی ئاوارەییان بینیووە و قوربانی دەستی تیرۆر بوون و ھەمان ئازاریان چەشتووە، بۆیەش کە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان تێدەکۆشن.
له سه‌ردانێكیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، (مه‌لاله یوسفزای) خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2014، له نزیكه‌وه له بارودۆخ و ره‌وشی ژیانی ئافره‌تانی ئاواره ده‌كۆڵێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی خێوه‌تگای ئاواره‌كانی حه‌سه‌ن شامی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر کرد و، له لایه‌ن به‌رپرسی كه‌مپه‌كان و كارمه‌ندانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێشوازی کرا.
(مه‌لاله یوسفزای) له‌م سه‌ردانه‌یدا ژماره‌یه‌ك چادرگه‌ی ئاواره‌كانی حه‌سه‌ن شامی به‌سه‌ر كرده‌وه و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات. هەڵبەت ئافره‌تانی ئاواره، داواكاری و خراپی ره‌وشی ژیانیان و ئه‌و كاره‌سات و ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه بۆ (مه‌لاله یوسفزای) باس ده‌كه‌ن.
لە چوارچیوەی سەردانەکەیدا (مه‌لاله یوسفزای) رایگه‌یاند، سه‌رسامه به‌و خزمه‌ته‌ی كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره‌كان ئه‌نجامی ده‌دات و، ئاماژه‌یشی دا، کە بە پەرۆشەوە دەڕوانێتە چاوپێکەوتن لەگەڵ کچان و ئافرەتانی رزگاربووی دەستی داعش و، دەیەوێت لە نزیکەوە گوێ لە چیرۆکەکانیان بگرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "ئێمەش ھەمان چیرۆکی ئاوارەییمان بینیووە و قوربانی دەستی تیرۆر بووین و ھەمان ئازارمان چەشتووە، بۆیە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان تێدەکۆشین."
لە ساڵی 2009ـدا، (مەلالە) گوتارێکی بۆ بەشی ئوردوی بی بی سی نووسی و، تێیدا باسی قەدەغەی خوێندنی کرد بۆ کچان لەژێر دەستی تاڵیباندا. دواتر لە ناوچەکەی خۆیدا بەنێووبانگ بوو، چەند میدیایەکیش هەڤپەیڤینیان لەگەڵ ئەنجام دا. لە مانگی 10ی 2012 لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە هێرشی کرایە سەر، نەکوژرا بەڵام بە سەختی برینداربوو، دواتریش بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی بەریتانیا کرا.
لە 2013، 2014 و 2015 یەکێک بوو لە 100 کاریگەرترین کەسایەتییە جیهانییەکانی گۆڤاری تایم. لە 2013 کتێبی "من مەلالەم" زۆرترین فرۆشی هەبوو. هەر لە 2013 خەڵاتی شاخارۆڤی پێدرا، ساڵی دواتریش خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.




